ماڵپەڕی ئەلعەرەب رۆژی ٢٦ی بانەمەڕ سەبارەت بە ئێستا و داهاتووی کۆماری ئیسلامی بابەتێکی بڵاو کردەوە و لەوێدا باس لە رووخانی رێژیم دەکا.
ئەلعەرەب بە چەند پرسیارەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و چارەنووسی ئەو رێژیمە کردووە.
لە بەشێک لەو بابەتە هاتووە، کە ئەگەر حەسەن روحانی ڕاست دەکا کە وڵاتەکەی بەدوای ئاشتییەو حەزی لە کێشەنانەوە نیە، ئەی بۆ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی واز لە لوبنان ناهێنن؟ بۆ ٦ ساڵە لە سووریە شەڕ بە دژی خەڵکی ئەو وڵاتە دەکەن و، لە یەمەنیش خەریکی کێشەنانەوەن و لە وڵاتی عێراقیش پەرە بە ناکۆکیی ئایینی دەدن و، دۆخی سیاسی وڵاتی بەحرەینیشی تێکداوە.
لە درێژەی بابەتەکی ئەلعەرەبدا هاتووە، کۆماری ئیسلامی چەندین ساڵ خەڵکی گەمارۆدراوی “غەززە”ی بە بارمتە گرتووەو، بە کاریان دەهێنێ بۆ دژایەتی کردن لە گەڵ ئیسراییل.
لەو بابەتە بە باسکردن لە ئەوەی کە پرسی ناوکی ئێران بیانوویەک بوو کە دەستێوەردان و پاوانخوازییەکانی بشارێتەوە و، هەمووکات بۆ دەربازبوون لە قەیرانە نێوخۆییەکانی پەنای بۆ دەرەوەی سنوورەکان بردووە. لەو پێوەندییەدا دەڵێ: چیتر کۆتایی بەو پیلان و سیاسەتەش هاتوەو، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەو ڕادەیە وا لە وڵاتانی ناوچە خۆی بەهێز دەزانێ ، بەیەک شەو زۆربەی پایگاکانی لە سووریە لە دەست داو لە نێوخۆ وڵاتیش تووشی داڕمان و رووخان بۆوەتەوە.
لە کۆتایی ئەو بابەتە بە باس کردنی لە مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی ئێران هاتووە؛ کۆماری ئیسلامی ڕێژیمێکی ئاسایی نیە و سەلماندویەتی کە ناتوانێ کێشە و گرفتی خەڵکی خۆی چارەسەر بکا، هەربۆیە دەبێ چاوەڕێ تەقینەوەیەکی گەوەرەی جەماوەری بین لەو وڵاتەدا.