ڕۆژی دووشەممە هەیئەتێکی کومیتەی هولەند،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە بەڕیزان ” موحسین بەرخانە و ڕەوەز محەمەدئەمینی”، لە کۆبوونەوەی پارتی سوسیالیستی هولەندی دا کە تایبەت بوو بە مەترسییەکانی ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش ڕژیمی ئیسلامی ئێران بۆ سەر ئاسایشی ناوەچەکە و جیهان. لەو کۆبوونەوەیە دا باسێکی تێروتەسەل سەبارەت بە ستڕاتیژ و کارو کردەوەکانی ڕیکخراوی تێرۆریستی داعش کرا و هاوکات لێکدانەوەیەکی ورد کرا بۆ مەترسییەکانی سیاسەتی ئێران بۆ ئاسایشی ناوجەی خۆرهەڵاتی ناوەراست و جێهان و هاوکات دەستێوەردانەکانی ئەو ڕژیمە لە کاروباری ولاتانی ناوچەکە. تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە تەرخان کرابوو بۆ باس لە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن ڕژیمی تارانەوە کە زیاتر لە ٣٥ ساڵە دژ بە خەڵکی ئەو بەشەی کوردستان پەیڕوە دەکرێ.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، هەیئەتی حیزبی توانیان چاویان بە چەندین پارلەمانتار و کەسایەتی سیاسی و ئاکادیمی هولەندی کەوت و سەبارەت بە دۆخی نالەباری کورد لە ئێران و ڕۆژهەلاتی کوردستان دا ئاگاداری پێویستیان دانێ.
وا بڕیارە کە لە چەند حەفتەی داهاتوو دا هەیئەتێکی کومیتەی حیزب لە هولەند، لە پارلەمانی ئەو وڵاتە، لەگەڵ بەڕیزان ” هاری ڤان بومێل و یونس لوتفوڵا گۆران” کۆببنەوە و سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێعدام، ئەشکجە و ئازاری تێکۆشەرانی کورد قسە و باسیان لەگەڵ دا بکەن.