وه‌زاره‌تنی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا، وه‌لیوڵڵا سه‌یف، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی پشتیوانیكردن له حیزبوڵای لوبنان و سپای قودس له لیستی ڕه‌شی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشت و له‌وانه‌یه له هه‌نگاوی دووهه‌م خودی بانكی ناوه‌ندیی ئێران گه‌مارۆی بخرێته‌سه‌ر و ئابووریی ئێران به چۆك دابێنێ.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه وه‌لیوڵڵا سه‌یف، سه‌رۆكی گشتیی بانكی ناوه‌ندیی ئێران و عه‌لی ته‌زرعه‌لی، جێگری به‌خشی نێوده‌وڵه‌تیی بانكی ناوه‌ندیی ئێرانی له لیستی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشت. وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا ئه‌و دوو كه‌سه‌ی به تاوانی هاوكاریكردنی سپای قودس و حیزبوڵای لوبنان سزا دا. گه‌مارۆ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مریكا دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران قه‌راره پاش 4ی نوامبری ئه‌مساڵ ده‌ست پێ بكا و نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌گرێته‌وه.
ئێستیو منوچین، وه‌زیری خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا، سه‌یفی به‌وه تاوانبار كرد كه له ڕێگه‌ی سپای قودس و بانكی بێلاد ئیسلامی له عێراق به میلیونان دۆلاری بۆ حیزبوڵای لوبنان ناردوه و ئو بقانكه‌ی عێراقیشی به سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه به ناوی ئاره‌س حه‌بیب كه پێشتر سه‌رۆكی ئیتلاعات ئه‌حمه‌د چه‌ڵبی بووه له لیستی گه‌مارۆكان هاویشتووه.
ئه‌مریكا ئیزن به كۆماری ئیسلامیی ئێران نادا له ڕێگه‌ی سیستمی بانكی جیهانییه‌وه پاره بۆ تیرۆریستان دابین بكا.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا ڕۆژی 29 بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاند كه به هاوكاریی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی تۆڕێكی ناردنی پاره‌ی سپای پاسداران كه 6 كه‌س و 3 دامه‌زراوه‌ی ئێرانی له خۆ ده‌گرێ ئاشكرا كردووه و گه‌مارۆیان خراوه‌ته‌سه‌ر و ئه‌مریكا له هه‌وڵی وشكبوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی سپای پاسداران دایه.
هاوكات به گه‌مارۆخستنه‌سه‌ر سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئێران، كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی بریتانیا، ئاڵمان، فه‌رانسه و ئێران به به‌شداریی سه‌رۆكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئورووپا له بڕۆكسێل به‌ڕێوه ده‌چێ. كۆماری ئیسلامیی ئێران مۆڵه‌تی 60 ڕۆژی به یه‌كیه‌تیی ئورووپا داوه كه گه‌ره‌نتی ماده‌كانی به‌رجام بكا.