دادگایه‌ك له وڵاتی به‌حره‌ین 115 كه‌سی به هۆی هاوكاریكردنی سپای پاسدارانی ئێران دادگایی كرد و حوكمی قورسی بۆ بڕینه‌وه.
دادگایه‌كی پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده تیرۆریستییه‌كان له وڵاتی به‌حره‌ین، 115 كه‌سی ئه‌و وڵاته كه پێوه‌ندییان به سپای پاسدارانی ئێرانه‌وه گرتبوو دادگایی كرد و حوكمی قورسی تا زیندانی كردنی هه‌تاهه‌تایه‌ی بۆ بڕینه‌وه و ڕه‌گه‌رزنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌شیان لێ ستێندرایه‌وه.
دادستانی گشتیی به‌حره‌ین وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه گوتی: ئه‌و كه‌سانه سه‌ربه هێزی زولفه‌قار بوون و 138 كه‌س له ئه‌ندامانی له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه بۆ ئێران و عێراق گواسترابوونه‌وه و له‌وێ ڕاهێنانی نیزامی و تیرۆریستییان بۆ كراوه.
دادستانی گشتیی ئه‌و وڵاته له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و هێزه كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێ ده‌كرێ، له هه‌وڵی ئه‌وه دابوون كه عه‌مه‌لیاتی تیرۆریستی له خاكی به‌حره‌یندا ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌له‌و ڕێژه‌یه ته‌نیا 86 كه‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر كراون و ئه‌وانی دیكه ڕایان كردووه و له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێران و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانیان شاردراونه‌ته‌وه.
شایانی باسه كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیه كه به ده‌ستێوه‌ردانی له كاروباری وڵاتانی دراوسێ و دروستكردنی گرووپی تیرۆریستی بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه له ناوچه، هه‌وڵ ده‌دا و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ به‌رده‌وامه و هێزه‌كانی له چوار وڵاتی عێراق، سووریه، لوبنان و یه‌مه‌ن چالاكی تێكده‌رانه ده‌كه‌ن و شه‌ڕیان له وڵاته‌كه‌ی خۆیان بۆ ده‌ره‌وه گواستووه‌ته‌وه ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له نێوخۆی تووشی قه‌یران هاتووه و په‌ته‌ی وه‌سه‌ر ئاو كه‌وتوو و خه‌ڵك به‌رده‌وام ده‌ڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و له هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌و وڵاته ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕین.