ناوه‌ندی ئاماری كۆماری ئیسلامیی ئێران نرخی هەڵاوسانی ڕه‌سمیی له خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا كه‌متر له سه‌دی ١٠ ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، ناوه‌ندی ئاماری ئێران نرخی ئاوسانی له مانگی ڕابردوودا كه‌متر له سه‌دی ١٠ ڕاگه‌یاند. نێونجیی نرخی هەڵاوسانی به ڕه‌سمی ١/٨ ڕاگه‌یاند، به‌ڵام له پارێزگای كرماشان ئه‌و نرخه زۆر به‌رزتره یانی هەڵاوسان له‌و پارێزگایه زیاتر له سه‌دی ٩/١٠ ڕاگه‌یه‌ندراوه. كه‌مترین ئاوسان له ئاستی ئێران‌دا له پارێزگای كه‌هکیلۆیه و بویرئه‌حمه‌د سه‌دی ٤/٦ ڕاگه‌یه‌ندراوه.
نرخی ئاوسان بۆ ناوچه شارییه‌كان سه‌دی ٨ و له ئاواییه‌كانی سه‌دی ٢/٨ ڕاگه‌یه‌ندراوه. ناوه‌ندی ئاماری كۆماری ئیسلامیی ئێران نرخی هەڵاوسانی به‌پێی شتومه‌كه‌كان لێك جیا نه‌كردووه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نرخی شتومه‌كی سه‌ره‌كی و خوارده‌مه‌نی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن ڕاغفه‌ر مامۆستای ئابووری له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتبووی ده‌وڵه‌ت به ئه‌نقه‌ست نرخی هەڵاوسانی كه‌متر ڕاگه‌یاندووه و هیچ كات ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.