وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ڕاهێنان له ژێر ناوی یارمه‌تییه خه‌ڵكییه‌كان بڕی ١٠ هه‌زار میلیارد تمه‌نی پاره له قوتابیان وه‌رگرتووه.
مه‌نسوور موجاوێری، ڕاوێژكاری وه‌زیری په‌روه‌رده و ڕاهێنان داهاتی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ی كه له ژێر ناوی یارمه‌تیی خه‌ڵك بڕی ١٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن پاره‌یان له قوتابیان ئه‌ستاندووه و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی پێشوو له ١٨ هه‌زار قوتابخانه له ٨٥ هه‌زار قه‌تابخانه‌ی تۆماركراو بڕی ٢٨٠٠میلیارد تمه‌ن به ناوی یارمه‌تیی خه‌ڵك له قوتابیان ئه‌ستێندراو.
به قسه‌ی ناوبراو له حاڵێكدا ئه‌و پاره‌یه كۆكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ڕاهێنان بۆ وه‌رگرتنی ١٠٠ میلیارد تمه‌ن تێچووی وزه بۆ قه‌تابخانه‌كان ده‌بێ له ڕێكخراوی به‌رنامه و بوودجه بپاڕێته‌وه. ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ڕاهێنان به یارمه‌تیی خه‌ڵكی ده‌زانێ هه‌موو ساڵێ قوتابیانێك كه توانای پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان نیه له قوتابخانه ده‌رده‌كرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان له حاڵێكدا به پێی به‌خشنامه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه ئیزنی ئه‌وه‌یان نیه پاره له كه‌س وه‌ربگرن، كه هه‌ر قوتابییه‌ك ناچار ده‌كه‌ن له ژێر ناوی یارمه‌تی به قوتابخانه بڕه پاره‌یه‌ك به زۆره‌ملێ بدا.
موجاوێری هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ڕاهێنان له‌وانه‌یه پروپاگه‌نده‌ی یه‌ك شیركه‌تیش له‌سه‌ر به‌رگی كتێبه‌كانی چاپ بكا. ناوبراو بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی ئه‌و شیركه‌ته بێنی گوتی: بڕی ٣٠ میلیارد تمه‌ن بۆ پروپاگه‌نده‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه داوه. به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌ه‌وه‌رده و ڕاهێنان ئه‌وه ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه.