کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاستی جیهاندا خراپترین هێڵی فڕۆکەوایی هەیە
فڕۆكه‌وانێكی كورد گوتی، به‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران، زیانێكی گه‌وره لە هێڵی ئاسمانیی ئێران کەوت، كه خاوه‌نی کۆنترین و ماندووترین فڕۆكه له ئاستی جیهان دایە.
فڕۆكهوانێکی كورد بە ناوی دڵشاد کە لە بریتانیا دەژیت ڕاگه‌یاند: “بەکشانەوەی ئەمریکا لە رێكەوتننامە ئەتۆمییه‌كه‌ی ٦ وڵاته زلهێزه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران، زیانی گەورە لە هێڵی گواستنەوەی ئێران و شیرکەتی (بۆینگ Boeing) دەکەوێ”.
هەروەها ناوبراو ڕوونی ده‌كاته‌وه، كه رێککەوتنی ئەتۆمی دەستی ئێرانی واڵاکرد و ئازادی مامەڵەکردنی لەگەڵ شیرکەتە گەورەکاندا پێدا، لەنێویشیاندا گەورە شیرکەتی دروستکردنی فرۆکەی بۆینگ و ئێرباس بوو.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “شیرکەتی فڕۆکەسازیی بۆینگ رێکكەوتنی لەگەڵ ئێران کردبوو کە ٨٠ فرۆکەی نەفەرهەڵگری بە بڕی ٢٠ بلیۆن دۆلار بۆ دروست بکا.”
ناوبراو گوتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو رێكکەوتنەی کرد بە مەبەستی نوێکردنەوەی هێڵی ئاسمانیی خۆی کردبوو کە بەهۆی کۆنبوونی فڕۆكهكانییهوه، بهماندوترین هێڵی ئاسمانی لە ئاستی جیهاندا داده‌نرێ.