مانگرتنی بازاڕییان و دوکاندارانی شارەکانی ئێران لە کۆنترۆڵی دەسەڵات دەرچووەو لە مانگی بانەمەڕ لە دوای بانە شارەکانی دیکە لە ئێرانیش رۆژ نیە خۆپێشاندان و مانگرتن تێدا بەرێوە نەچێ.
ئەمرۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕ هاوکات لە گەڵ شاری نەغەدە کە جووتیاران بە سفرەی بەتاڵ ڕاخستن درێژیان بە مانگرتن داوە، کە ۆژی ڕابردوو ش لە شارەکانی تاران ، مەشهەد، ئەرک، تەورێز، ئەهواز، تا دورگەی گەشتیاری قشم، بەشێکی بەرچاو لە بازاڕییان و کاسبکاران لە هەمبەر تێکچوونی دۆخی ئابووری و گرانبوونی نرخی دۆلار، مانگرتن و گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و ئەمرۆش لە دورگەی گەشتیاری قشم دوکان و پاساژەکان داخران.
رۆژی ڕابردوو مانگرتنی دوکاندارانی پاساژی عەلائەدین و پاساژی کوەیتییەکان لە شاری تاران پێی نایە سێیەمین رۆژەی خۆیەوە.
هەروەها ئەمرۆ بڕیارە بازاڕی بەندرعەباس بۆ پشتیوانی کردن لە خەڵکی مانگرتووی ئێران دابخرێ.