ئایه‌توڵا جه‌ننه‌تی، سه‌رۆكی مه‌جلیسی خوبره‌گان و محه‌ممه‌دعه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی ئێران وێڕای هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له به‌رجام، به توندی ڕه‌خنه‌یان له ده‌وڵه‌ت و ڕۆحانی گرت و به هۆی هه‌ڵه‌كانی ڕابردووی داوای لێ‌كرد داوای لێبوردن له خه‌ڵك بكا.
ڕۆژی ڕابردوو له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه به ئیمزای جه‌ننه‌تی بڵاوكرابوویه‌وه، سه‌ره‌تا به هێندێك پێهه‌ڵگوتنی عه‌لی خامنه‌یی ده‌ست پێده‌كا و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و كاتی خامنه‌یی سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنی ناوكیی ناوبراو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك ده‌گێڕێته‌وه.
جه‌ننه‌تی پاشان وێڕای پێداگریی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌نووسێ: مانه‌وه‌ی ئێران به بێگه‌ره‌نتی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه هیچ مانایه‌كی نیه.
به بڕوای جه‌ننه‌تی كێشه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئورووپا له‌سه‌ر به‌رجام به ڕواڵه‌ته و به‌و پێیه ده‌بێ له وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئورووپایی كێشه‌ی خۆمان له به‌رجام یه‌كلا بكه‌ینه‌وه.
جه‌ننه‌تی له كۆتاییدا ده‌نووسێ: پێویسته سه‌ركۆمار سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌كان و زیانه‌كانی ده‌بێ داوای لێبوردن له خه‌ڵك بكا و ئه‌زموونی ڕێکكه‌وتنی به‌رجام وه‌ك ئاڵقه‌یه‌ك ئاوێزه‌ی گوێ بكا.
هه‌روه‌ها محه‌ممه‌دعه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسدارانیش گوتبووی: به هۆی باوه‌ڕنه‌كردن به ئه‌مریكا، به‌رجام له جیاتی ئه‌وه‌ی كه گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران لابه‌رێ و گه‌مارۆكانی زیاتر جێ‌کەوتن .