رۆژی ڕابردوو بەشێکی بەرچاو لە دوکانداران و کاسبکارانی تاران، بە دەرکردنی بانگەوازێک ڕایانگەیاند، کە لە هەمبەر چوونە سەری نرخی دۆلار و دابەزینی نرخی دراوی ئێران کە لەسەر مامەڵە و کاسبی و دۆخی ئابووری کاریگەریی داناوە ، بە داخستنی دوکان و بازاڕ ماندەگرن.
ئەمرۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕ لە بازاڕی گەورەی تاران بەتایبەتی بازاری کویتییەکان، پاساژی عەلائەدین و چەند شوێنی گرینگی دیکە، مانگرتن دەسیپێکرد.
هەروەها رۆژی هەینی ٢١ی بانەمەڕ یەکەم بانگەواز بۆ پەیوەستبوون بە مانگرتنی سەرانسەری لە لایەن دوکانداران و کاسبکارانی تارانەوە بڵاو کرایەوەو لە رۆژی شەممەوە هەر رۆژەو بازاڕێک لە تاران پەیوەست بە مانگرتنی گشتی دەبێ.