ناڕەزایەتی دەربڕین بە شێوازی جۆراوجۆر رۆژبەرۆژ لە ئێران لە پەرەسەندن دایە.
لە دیوارنووسییەوە تا نووسینی دروشم بەسەر پارە و ، لە ڕێگایەوە خەڵکی ئێران ناڕەزایەتی و دروشمەکانی خۆیان ڕادەگەێنن.
بەکارهێنەرانی ئێرانی دەڵێن دراوی درووشم لەسەر نووسراویان کردۆتە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نێوخۆیی، لە بەرامبەر تۆڕە نێوخۆییە حکوومەتییەکان کە بانگەشە بۆ بەکارهێنانیان دەکا. ئەوان لەسەر پارەکانیان دروشم دەنووسنو پارەکە خەرج دەکەن، لەو ڕێگەیەوە درووشمەکانیان دەست بەدەست دەگەڕێو خەڵکی زیاتر لە خواست و ناڕەزایەتییەکانیان ئاگادار دەکەنەوە.
درووشمی سەر پارەکان بریتین لە:
- من ڕووخێنەرم
- دوژمنی ئێوە لە نێوخۆیە
- ئێرانتان لێ وەردەگرینەوەو
چەندنین درووشمی جیاوازی دیکە.
پشتگیری بۆ ناڕازییان و مانگرتووانی بانەش لەسەر دراوە نووسراوەکان هەیە.
حکوومەتی ئێران تا ئیستا هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر ئەم نارەزایەتییە نەبووە، بەڵام وەکوو هەر ناڕەزایەتییەکی دیکە هێزە ئەمنییەلان بە بێدەنگی کەوتوونە کار بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ناڕەزایەتییەکە. لەوانەیە دوای ماوەیەک سەرچاوەی ناڕەزایەتییەکە بۆ دەرەوەی سنوورەکان بگەڕێننەوە، یان کۆمەڵێک کەس دەسبەسەر بکەن و وەک سەرچاوەی ناڕەزایەتییەکان بیانناسێنن.
پێشگرتن بەم ناڕەزایەتییە بۆ حکوومەتو سەرچاوە ئەمنییەکان سەختە، ئاسان نابێ گیرفانی خەڵک بگەڕێنو چاو لە پارەکانیان بکەن. هەروەها لەناوبردنی پارە نووسراوەکانو چاپ کردنی پارەی نوێ بۆ حکوومەت تێچووی زۆری دەوێ. نووسینی درووشم لەسەر کەسیش نابیتە ماڵ، ڕۆژانە پارەکان ئاڵوگۆڕ و دەستاودەستیان پێ دەکرێ، بۆیە لەوانەیە ببێتە سەرئێشەیەکی ئەمنی و ئابووری بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی.