لە کاتێکدا مانگرتنی دوکانداران و کاسبکارانی بانەیی پێی ناوەتە ٢٤ رۆژەوە ، نە تەنیا بەرپرسان و ناوەندە پێوەندیدارەکان گوێیان لەو خەڵکە ڕانەگرتووە، بەڵکوو ئیدارەی ئیتلاعات دەستی داوەتە هەڕەشە و بانگهێشت کردنی مانگرتووان.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بانەوە بە دەستمان گەیشتووە، دوای ٢٤ رۆژ لە مانگرتنی دوکانداران و بازاڕییانی ناڕازی شاری بانە، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە لەو هەوڵدایە کۆتایی بەو مانگرتننانە بهێنێ و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەوڵدایە یەکریزی و یەکگرتووی خەڵک تێکبدا.
هەروەها ناوەندە ئەمنییەکان بە بانگ کردن و هەڕەشە و گوشارخستنی سەر دوکانداران و کاسبکاران دەیهەوێ کۆتایی بە مانگرتنیان بهێنێ. بەڵام ئەمرۆ چوارشەممە ١٩ی بانەمەڕ، ئەو مانگرتننانە هەر بەردەوامن.











