به‌دوای دابه‌زینی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له ساڵی ڕابردوو ، بڕی ٢٠ میلیارد تمه‌ن كه‌سریی بوودجه هه‌یه.
محه‌ممه‌د حوسێنی، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی به‌رنامه و بوودجه‌ی مه‌جلیسی ئێران گوتی، هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران ٥٠٠ هه‌زار بۆشكه دابه‌زیوه كه ئه‌و ڕه‌قه‌مه به‌رچاوه كه‌سریی بوودجه‌ی به‌دوادا ده‌بێ.
به قسه‌ی ناوبراو كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژانه یه‌ك میلیۆن و٩٠٠ هه‌زار بۆشكه نه‌وت هه‌نارده ده‌كا له حاڵێكدا كه قانوونی بوودجه‌ی هه‌نارده و ٢ میلیۆن و ٤٠٠ هه‌زار بۆشكه له ڕۆژدا مه‌زنده كراوه.
پێشتریش میدیاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌واڵی دابه‌زینی هه‌نارده‌ی نه‌وتیان ڕاگه‌یاندبوو كه كڕیارانی نه‌وتی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كشاونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ده‌وڵه‌ت له ساڵی ١٣٩٦ بڕی ٢٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن كه‌سریی بوودجه هه‌بووه.
پاییزی ساڵی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه نرخی دۆلار، گرووپێك له نوێنه‌رانی ڕه‌خنه‌گری مه‌جلیس ڕایانگه‌یاند كه ڕۆحانی بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ی كه‌سریی بوودجه ده‌سكاری بازاڕه‌كانی ئه‌رزی كردووه.
محه‌ممه‌دباقر نۆبه‌خت، وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت سه‌ره‌تا كه‌سریی بوودجه‌ی ڕه‌د كرده‌وه و پاشان ده‌وڵه‌ت به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراوه بیانییه‌كان زیاتر زیانی به‌ر كه‌وتبوو و بازاڕه‌كانیش تووشی قه‌یران ببوون.