چالاكێكی سیاسیی كورد، خه‌ڵكی سه‌رپێل زه‌هاو كه له وڵاتی دانماڕك داوای مافی په‌نابه‌ریی كردبوو مه‌ترسیی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی ئێرانی له‌سه‌ره و ئێستا له كه‌مپی داخراودا ڕاگیراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چالاكێكی سیاسیی كورد، ته‌مه‌ن 53 ساڵ و خه‌ڵكی سه‌رپێل زه‌هاو له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی و ته‌ئیدی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی دانماڕك وه‌ڵامی ڕه‌دی پێدراوه‌ته‌وه و له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه له كه‌مپی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه كراوه كه دیپۆرشت ده‌كرێنه‌وه .
كه‌ریم محه‌ممه‌دی، ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه كه ساڵی 1391 به‌دوای فشاری هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان به ناچاری ئێرانی به‌جێ هێشت و خۆی گه‌یانده وڵاتی دانماڕك و ئێستا پاش وه‌رگرتنی وه‌ڵامی ڕه‌د له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه مه‌ترسیی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره.
پێشتریش په‌ناخوازێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری كرماشان به ناوی عه‌لی عه‌زیزی كه وڵاتی دانماڕك دیپۆرتی ئێرانی كردبووه‌وه ئێستا له گرتووخانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دایه و حوكمی قورسی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.