دوو چالاكی كرێكاری لە سنە حوكمی٥مانگ زیندان و ٣٠ زەربە قامچییان بەسەردا سەپا.
یەدوڵڵا سەمەدی و ئیقباڵ شەبانی دوو كەس لە نوێنەرە قانوونییەكانی نانەواییەكانی سنە، بە ٥ مانگی زیندانی تەعزیری و ٣٠ زەربەی قامچی مەحكووم كراون.
ئەم دوو چالاكە كرێكارییە لە سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی “شێواندنی نەزم” لە لایەن دادگای شۆڕش و جەزایی شاری سنەوە مەحكووم كراون. حوكمی ئەم دوو چالاکە كوردە لە كۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوودا دەچووە، بەڵام تا ئێستا بە نووسراوە هیچ شتێكیان بە دەست نەگەیشتووە.
سەمەدی و شەبانی گوتوویانە دادستان پاش كۆبوونەوەی كۆمەڵێك لە خەڵكی شاری سنە لە ڕێكەوتی ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا بە مەبەستی پشتیوانی كردن لە خۆڕاگریی خەڵكی كۆبانێ لە سووریە لە بەرامبەر هێرشەكانی گرووپی داعشدا، شكایەتی لێ كردوون.
شایانی باسی حوكمی دادگای شۆڕش لە شاری سنە پاش یەكەم كۆبوونەوەی دادگا دەركراوە بە بێ ئەوەی كە شایەتحاڵەكان ئامادە بنو، ئەم دوو چالاكە كرێكارییە بە تەمان لە دژی ئەو حوکمە ناڕەزایەتی دەرببڕن.