به‌دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراوه بیانییه‌كانی له ئێران و قه‌یرانی ئابووریی ئێستا ئێران ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژێ شتومه‌كه‌كان گران و گرانتر ده‌بن. نرخی ویزینی پزیشك سه‌دی‌٦ و نرخی به‌رقیش سه‌دی 7 گرانتر بووه.
ڕۆژی ڕابردوو عه‌لیڕه‌زا ئه‌ولیایی مه‌نێش، سكرتێری شورای باڵای بیمه‌ی ئێران، ته‌عرفه‌ی پزیشكیی ساڵی نوێی ڕاگه‌یاند كه له‌٤ به‌شی ده‌وڵه‌تی، گشتی ناده‌وڵه‌تی، تایبه‌تی و خێرخوازی به گشتی سه‌دی 5 به‌رزبووه‌ته‌وه. به‌و پێی ته‌عره‌فه‌ی نوێ، تێچووی ویزیتی دكتور سه‌دی‌٦ تێچووی ته‌ختی نه‌خۆشخانه، سه‌دی ٨ به‌رز بووه‌ته‌وه. به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌عره‌فه‌ی هه‌قی سه‌رانه‌ی بیمه‌ی خزمه‌تگوزاریی ده‌رمانیش سه‌دی ١٠ به‌رز بووه‌ته‌وه.
هاوكات ڕه‌زا ئه‌ردكانیان، وه‌زیری وزه، له په‌راوێزی سێهه‌مین فستیڤاڵ و پێشانگای كه‌ڵكوه‌رگرتن و ڕاگه‌یشتنی پیشه‌سازیی ئاو و زێرئاو، وێڕای ئاماژه به به‌رز بوونه‌وه‌ی سه‌دی‌٧ نرخی ئاو و به‌رق گوتی: به پێی توێژینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی وزه، به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی ئاو و به‌رپ به ئه‌ندازه‌ی یه‌ك نان به‌ربه‌ری بۆ هه‌ر خاوه‌ن ئیمتیازێك له ماوه‌ی یه‌ك مانگ دایه.