تیمی “دراگۆن بووت”ی زرێباری مەریوان، لە کێبڕکێی نێودەوڵەتی لە وڵاتی گورجستان، لە مەودای ٢٠٠ میتریدا پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.
کێبڕکێی نێودەوڵەتی دراگۆن بووت، ڕۆژی ١٥ی بانەمەڕ لە شاری تفلیسی پێتەختی وڵاتی گورجستان بەڕێوەچوو و تیمی دراگۆن بووتی زرێباری مەریوان لەو کێبڕکێیەدا توانی بە سەر ڕکابەرەکانیدا سەر بکەوێ و پلەی یەکەم بۆ خۆی مسۆگەر بکا.
ئەو کێبڕکێیە بە بەشداریی ٥ وڵاتی ئێران، گورجستان، ئەرمەنستان، قەتەر و فیلیپین لە مادەی ٢٠٠ مێتری لەگەڵ یەکتردا کێبڕکێیان کرد.
ئەندامانی تیمی زرێباری مەریوان، لە فەرشید ناسری، فەرهاد ئەولیایی، ساسان مەتین، سینا سەلاحی، شاهۆ ڕەحمانی، زانا ساعدی، کەسرا ئەشرەفی، فاروق ئیسحاقی، سارۆ و ماکوان باوانی، مێهرداد شێرزادی، ئەفشین ساڵحی، کامیار سەیدزاهدی، دانیاڵ نمەکی، موبین خالدیان، نیما محەممەدی، مانی مەلەکولکەلامی و سالار کەبووتەری پێک هاتبوو.
شایانی باسە کە تیمی “دارگۆن بووت”ی زرێباری مەریوان، وەکوو نوێنەری پارێزگای سنە لەو کێبڕکییە جیهانییەدا بەشداری کردووە و پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە.











