پارێزه‌ره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یه‌ند، كه سەرۆک ترا‌مپ پێداگریی لە گۆڕینی ڕێژێمی ئێران و كشانه‌وه له ڕێكه‌وتنی ئەتۆمی کردەوە.
ڕۆژژنامه‌ی “پۆلیتیكۆ”ی ئه‌مریكایی، بڵاویكرده‌وه، كه ڕۆدۆڵف جوولینای، پارێزه‌ری دۆناڵد ترا‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی په‌نابه‌ره ئێرانییه‌كان كه ئامانج لێی دروستكردنی سیستمی دیموكراسییه له ئێران، ڕایگه‌یاند: “دۆناڵد ترا‌مپ یەکێک لە بەشداربووانی ئەو گۆنگرەیە بوو ، پێداگریی لەسەر گۆڕینی ڕێژێمی ئێران کردەوە”.
هەروەها ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له كۆماری ئیسلامیی ئێران، ته‌نیا ڕێگایه بۆ گەڕاندنەوە و سەقامگیریی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و له كێشه‌ی ئیسرائیل – فەله‌ستینی بە گرنگتر زانی.”
دۆناڵد ترا‌مپ، له‌باره‌ی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئێران كه زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتبووه‌وه، ڕایگه‌یاند: ” ئه‌مریكا له كاتی گونجاو‌دا پشتیوانیی خۆی له خەڵکی ئێران ده‌كا”.
به‌پێی میدیاكانی جیهان، پێشتریش ترا‌مپ، به فشاری ئه‌مریكا و ناوه‌نده ڕاستڕه‌وه‌كانی ئه‌مریكا، چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وڵاتانی زلهێز له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ربڕیوه.
له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بەردەوام هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی له‌و ڕێكه‌وتنه كردووه، كه دوای چه‌ند ساڵێك له گفتوگۆكردن له ساڵی 2015 لە لایەن ڕێبەری ئەو کاتی ئەمریکا ئیمزا كرا.