رۆژی شەممه رێکەوتی ٢٠/٦/٢٠١٥ بەرامبەر بە ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ له لایان هێزه کوردستانییەکانی جێگیر لە شاری کۆڵنی ئالمان، کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتی بەبۆنەی له سێدارەدانی مەنسور ئاروەند، چالاکی سیاسی کورد و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە چوو.
سەرەتا ئەکسیۆنەکە به خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، ئینجا پەیامی هاوبەشی هێزه کوردستانیەکان خوێندرایەوە.
له درێژەی چالاکییەدا،دەیان نوسخە پەیام و وتار به زمانەکانی کوردی و ئاڵمانی بە سەر ڕێبوارانی ئەو گۆڕەپانە دا بلاوکرایەوه. پێویست بە ئاماژەیە کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشووی ئەو دەڤەرە لەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەدا بەشدارییان کرد.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئاڵمان
ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: رۆژی شەممه رێکەوتی ٢٠/٦/٢٠١٥ بەرامبەر بە ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ له لایان هێزه کوردستانییەکانی جێگیر لە شاری کۆڵنی ئالمان، کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتی بەبۆنەی له سێدارەدانی مەنسور ئاروەند، چالاکی سیاسی کورد و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە چوو.