وه‌لایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا داوای له شیركه‌ته‌كانی ئاڵمان كرد كه پێوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بپچڕێنن.
هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی فارس ده‌نووسێ: “ڕیچارد گێرنێل، باڵوێزی نوێی ئه‌مریكا له ئاڵمان له نوێترین وتووێژی خۆیدا له فاكس نیوز گوتوویه كه شیركه‌ته ئاڵمانییه‌كان بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌كه‌ن.”
ئه‌و دیپڵۆماته ئه‌مریكاییه ده‌ڵێ، كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ ، پشتیوانی كردن هله تیرۆیزم، په‌ره‌پێدانی به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی و دهستێوهرادانی له كاروباری وڵاتان شایانی بازرگانی كردن نیه و ته‌نانه‌ت پێویسته گه‌مارۆشی بخرێته‌سه‌ر و له كۆمه‌ڵگه‌ی جیهاندا ته‌ریك بخرێته‌وه.
شایانی باسه پێشتریش سیگال مهندلێكێر، جێگری وه‌زیری خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا له كاربواری تیرۆریزم و زانیاریی ماڵی له‌باره‌ی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیی ئاگادار كردبووه‌وه.