ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٠ی مانگی ژوئێنی ٢٠١٥ی زایینی،له ڕۆژئاوای وڵاتی کانادا،شاری ڤانکۆڤێر له لایه‌ن چه‌ند حیزبی کوردستانی بە مەبەستی مه‌حکوم کردنی جینایه‌تی دژی ئینسانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران ده‌رحه‌ق به شه‌هید کردن و له سێداره دانی مه‌نسوری ئاروه‌ند خه‌باتکار و تێکۆشه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان و بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی و هاوده‌ردی کوردانی دانیشتوی ڤانکۆڤێری کانادا لەگه‌ل بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزی ئەو شەهیدە، خۆپێشاندانێک له ناوه‌ندی ئەو شارە و له به‌رده‌م ئارتگالهری ڕێکخست. پێویسته بگوترێ له به‌رئه‌وه‌یکه له‌و کاته دا له هه‌مان شوێن فیستیوالێکی فراوان ڕێکخرابوو،هه‌ر بۆیه کومیته‌ی به‌ڕێوه به‌ری ئه‌و خۆپێشاندانه بڕیاری دا بۆ رعایهتکردنی به‌شداربووانی ئه‌و فیستیواڵه له خوێندنه‌ی په‌یام خۆببوێرن،به‌ڵام به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه بۆ ماوه‌ی کات ژمێرو نیوێک به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان و وینه‌ی شه‌هید مه‌نسوری ئاروه‌ند و پۆستێر ودروشمه‌کانی دژ به ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ،له‌و خۆپێشاندانه دا به‌رده‌وام بوون. جێ ئاماژەیە کە ئەو خۆپێشانە سەرنجی ڕیبواران و گەشتیارانی ئەو گۆڕەپانەی بەلای خۆیدا راکێشا و هەموو بە ی بایەخەوە سەیری وێنە و درووشمی خۆپیشاندەرانیان دەکرد.