سەرەڕای گوشاری ناوەندە ئەمنیەکانی ریژیم بۆ سەر کاسبکاران و دووکاندارانی مانگرتووی شاری بانە، ئەمرۆچوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی بانەمەڕ ئەو مانگرتنانە هەروا درێژەی هەبوو.
یەکێک لە مانگرتووان لە شاری بانەوە بە “کوردستان وکورد”ی ڕاگەیاند کە ناوەندە ئەمنیەتییەکان بە هێنانی ماشینی تایبەت بە سەرکوت ، ئەو شارەیان میلیتاریزە کردوەو هەروەها بە پچڕاندنی هیڵێ ئینتەرنەت و لە هێندێک شوێنی دیکەی ئەوشارە کارەبایان پچڕاندوە، لە هەوڵدان بە زاڵ کردنی کەشێکی ئەمنیەتی کۆتایی بەو مانگرتنانە بهێنن.
ئەمە لە کاتێکدایە مانگرتووانی ناڕازی لە داخستنی سنوورەکان، ڕایانگەیاندوە هەتا داواکارییەکانیان بە ئەنجام نەگات ،لە مانگرتن بەردەوام دەبن.
شیاوی باسە مانگرتنەکانی شاری بانە ئەمرۆ ١٢ی بانەمەڕ پێی نایە ١٨مین رۆژەوە.











