ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت سه‌رنجێک بده‌ین به ڕه‌وتی ئه‌ده‌ب وفه‌رهه‌نگی کوردی له و به‌شه‌ی کوردستان واته رۆژهه‌ڵات.به تایبه‌تی له دوای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی کۆماری ئیسلامی، بێ‌گومان ده‌یه‌ی ٧٠ی هه‌تاویی هه‌ڵکشانێک ده‌بینین که وه‌کوو بزاڤێک زۆربه‌ی شاروگونده‌کانی رۆژهه‌ڵات ده‌گرێته‌وه ،چ له به‌شداریی به‌رچاو و هاتنه مه‌یدانی به‌ره‌یه‌کی نوێ له قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان ونووسه‌ران،چ له رێژه‌ی به‌شداری وپێشوازی خه‌ڵک له فێر‌گه‌کانی خوێندن ونووسین به زمانی زگماکی. گرینگی‌دان به زمان و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌یی که زیاتر وه‌کوو مه‌ته‌رێزێک بۆ به‌ربه‌ره‌کانی و په‌رچه‌کردا نێشاندانێکه به‌رانبه‌ر به سیاسه‌تی ده‌یان وبگره سه‌دان ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باڵا له ئێران به نیسبه‌ت کورده‌کان. هه‌رله‌م روانگه‌وه ئه‌نجومه‌ن ورێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان خه‌باتێکی نه‌رم وپڕ ده‌سکه‌وت وه‌رێ ده‌خه‌ن و ده‌توانن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان کاریگه‌رییان هه‌بێ و که ئێستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
به گوتار بوونی ناسیونالیزمی کوردی له ئێران و به‌رجه‌سته‌بوونی ویست وداوا نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له دوای سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تاکان لاواز ببوو هه‌روه‌ها دوای هه‌ره‌س هێنانی دانوستانی لایه‌نه سیاسییه‌کانی کورد له گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندی وهه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نه‌خوازراو،به‌ره‌به‌ره دوای کپ بوونی ده‌نگی چه‌کی حه‌قخوازانه دیالۆگی شاخ وخەباتی رەوا،له ره‌وتی گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌ب وچالاکیی مافخوازانەی ناو شارده‌بینین. که وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا ده‌یه‌ی ٧٠به رێنسانێک له‌مه‌باره‌وه ناودێر کراوه.
به لێ‌وردبوونەوەیەکی ساده‌ش ده‌رده‌که‌وێ که به‌ستێن وزه‌مینه‌ی ئه‌م شۆرشه نه‌پساوه‌و پرخزمه‌ته فه‌رهه‌نگییه،له‌کۆتایی ده‌هه‌ی ٥٠و سه‌ره‌تاکانی ده‌هه‌ی هه‌ستیاری ٦٠دا ده‌بینینه‌وه. داری نه‌ته‌وه‌خوازی کورد له رۆژهه‌ڵات ئه‌گه‌رچی له خاکی خوێنره‌نگی خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌لی کورد ره‌گ وریشه‌ی داکوتاوه به‌ڵام به هه‌ڵکردنی شنه‌ی “سروه“ی قه‌راخی گۆلی ورمێ که به هیمه‌ت و زه‌حمه‌تی که‌سانێک وه‌کوو”مامۆستا هێمن وکاک ئه‌حمه‌دی قازی”و ده‌یان که‌سی دیکه له به‌وپه‌رێ له‌مپه‌ر و گیروگرفته‌وه گیانێکی تازه‌و نوێ ده‌بەخشن به‌جه‌سته‌ی هیلاک و هەڵپڕووکاوی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی له ئێران.ره‌نگه گه‌شه‌ونه‌شه‌ی چاپه‌مه‌نی کوردی هۆکارگه‌لێکی دیکه‌شی هه‌بێت له ده‌یه‌ی70کاندا،به‌ڵام به جورعه‌ته‌وه ده‌توانین بڵێن:ئه‌م ده‌سکه‌وته به‌شێکی زۆری هی ماندوویی وخه‌مخۆری ئه‌وقه‌ڵه‌مه ده‌روه‌ستانه‌یه که له‌ژێرچاوه‌دێری سانسۆری ره‌شی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی وبێ ئینسافی هێندێک لایه‌نی کوردی! ( که له کاتی خۆی تانه‌و توانچی نابه‌جێیان ده‌خسته پاڵ ئه‌وکه‌سانه) خه‌مسارد ودڵسارد نه‌بوون له ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی سەلاحه‌ددین ئه‌یوبی” و به ده‌رکردنی گۆڤاری ره‌نگین ونه‌خشینی “سروه“ ،درێژه‌یان به تێکۆشانی خۆیان دا، که هه‌م کتێبخانه‌ی کوردی‌یان پێ‌ڕازاندوه هه‌م ده‌یان قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی خاوه‌ن بیروهزری نه‌ته‌وه‌ییان بارهێنا..چونکه که‌سانێک وه‌کوو ئه‌حمه‌دی قازی که بۆ خۆی به نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌میشه له مه‌یداندا بوو له‌وه‌ی دڵنیا بوون که کێڵگه‌ی خزمه‌ت به کلتوور وفه‌رهه‌نگ هه‌رچه‌ند ماندوو بوونی هه‌یه، به‌ڵام خه‌رمانی به پیت وبه‌ره‌که‌تیشی ده‌بێ.لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم به نیشانه‌ی وه‌فا،ئاورێک له سه‌ربرده‌ی ئه‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته کۆچ کردووه بده‌ینه‌وه:
ئه‌حمه‌دی قازی که‌سایه‌تێکی فره ره‌هه‌ند و ناسراوی کورد له دایکبووی ساڵی 1315ی هه‌تاوی دوای ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر داوای پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د ماڵیان له گوندی “قازیاوا” ده‌چێته شاری مه‌هابادو باوکی مه‌حکمه‌ی شار وه ئه‌ستۆده‌گرێت خوێندنی سه‌ره‌تایی زمانی کوردی له قوتابخانه‌کانی سه‌رده‌می کۆمار ده‌سپێده‌کات وهه‌تا له ساڵی 1337ی هه‌تاوی لیسانسی زمان وئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی له زانکۆی تاران وه‌رده‌گرێ.ماوه‌ی نزیک به چوار ساڵ ده‌بێته به‌رپرسی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی شاری بۆکان وهه‌روه‌ها مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووه. ئه‌حمه‌دی قازی له ساڵی ١٣٤١به هۆی ئه‌ندام بوونی له حیزبی دیموکراتی کوردستان و پێوه‌ندیی له گه‌ڵ شۆرشی ئه‌یلوولی باشوور له مامۆستایه‌تی وه‌لا ده‌خرێ وماوه‌ی چوارساڵ ده‌خرێته زیندانه‌وه،هه‌ر له زیندان یه‌که‌م به‌رهه‌می خۆی “شب بی پایان”که رۆمانێکی ئینگلیزیه ده‌کات فارسی و دوای کۆچی مامۆستا هێمن بۆ ماوه‌ی 22ساڵ له گۆڤاری “سروه“کار ده‌کات.ئه‌وه‌ی که له ژیانی ئه‌م نووسه‌ره شۆرشگێره جێگای سه‌رنجه ،هێمن وته‌نی: هه‌تاکوو دواپشوو رێبواری رێگه‌ی عێشق وئازادی بوو”له هه‌ر رێگایه‌که‌وه توانیویه‌تی خزمه‌تی به گه‌ل ونیشتمان کردوه چ ئه‌وکات که ڕاوێژکارێکی سیاسی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان هه‌وڵ ده‌دا هه‌تا کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له ئێران له لووله‌ی تفه‌نگه‌وه بگوازێته‌وه بۆ سه‌ر میزی دیالۆگ و وتووێژ چ ئه‌وکات که تێده‌گات ده‌سه‌ڵاتی توتالیته‌ری کۆماری ئیسلامی دان به مافی گه‌لان له ئێران “ناهێنێ وبه‌ڵام له هه‌وڵی سه‌رخستن وبه‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه‌کانی دڵ‌سارد نابێ به‌ڵکوو له رێگه‌ی چاپ ووه‌شانی کوردیه‌وه ئه‌و خزمه‌ته به‌پیزه ده‌کات که ئێستا ئاکام وده‌رنجامه‌کانی ده‌بینین.چ وه‌کوو تاک که خاوه‌نی ده‌یان به‌رهه‌می نووسین و وه‌رگێرانه.هەروەها مامۆستایه‌کی هه‌ڵسوور بوو له قوتابخانه‌ی “سروه“.
ره‌نگه جێگای نووسه‌رانێکی خه‌مخۆروپسپۆر وه‌کوو کاک ئه‌حمه‌دقازی وکاک ئه‌حمه‌د شەریفی ومارف ئاغایی و… سه‌رجه‌م رچەشکێن و رێگه‌خۆشکه‌ره‌کانی ئه‌لفوبێی کوردی به به تاڵی نه‌مێنێته‌وه به‌ڵام جێ‌په‌نجه‌وکاریگه‌رییان به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی کوردی وهه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له رۆژهه‌ڵات بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌مێنێته‌وه. یادوناویان به ناز ونیاز.
ئەم کەڵە نووسەرە لە ماوەی ژیانی ئەدەبی خۆیدا چەندین شاکاری ئەدەبی جیهان وەکوو “دۆن کیشۆت” و”گێل گەمێش”ی وەرگێراوەتەوە بۆ سەر زمانی کوردی و دەیان بەرهەمی دیکەی بە یادگار بە جێهێشتووە
بەرهەمی کوردی:باقەبێن، رێنووسی زمانی کوردی بە دوو زمان،کۆکردنەوەی دیوانی سەیفولقۆزات،وەرگیرانی دیوانی سەیروسەمەرە،کتک(پشیلە)ومشک.
ئاسەواری فارسی؛نسل اژدها،کوهسارحقیقت،دوقلوهای عجیب، عصرغول ها، صدام وبحران خلیج، ژانی گەل(وەرگێرانێک لە کوردیەوە بۆ فارسی)،خلاصە تاریخ کردستان و…هتد
ئەم نووسەرە خۆشناووناسراوە لە رێکەوتی١٧ی جۆزەردان بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد،شایانی باسە چەند رۆژدوای ئەم کۆستە لە رۆژی٢٠ی جۆزەردانی ١٣٩٤هەتاوی رۆژنامەنووس ومێژووناسی بەخزمەتی دیکەی کورد، هاوکاری لە مێژینەی بڵاوکراوە کوردییەکان”سروە”،”مەهاباد”،ئاوێنە”… کاک ئەحمەدی شەریفی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.کە لە دەستدانی ئەم دوو نووسەرورۆژنامەوانە لە ماوەیەکی کەم و بەدوای یەکدا خەسارێکی گەورەیە لە بزاڤی چاپەمەنی کوردی،هیواخوازین بە هیمەتی قوتابیانیان ئەو کەڵێنە پڕ بکرێتەوە.
…………………
ژێدەر:ماڵپەری کوردستانی نوێ،پێشەکی دیوانی مارف ئاغایی.
لە ژماره ٦٥٨ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه