بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، سەرنووسەری ڕۆژنامەی شەرق لە شاری مەشهەد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراوە.
مێهدی ڕەحمانیان، سەرنووسەری ڕۆژنامەی شەرق، رۆژی ڕابردوو لەسەر بڕیاری دادگای مەشهەد ناوەندی پارێزگای “خۆراسانی ڕەزەوی” و بە بۆنەی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەبارەی کێشە ناباوەکانی کۆمەڵایەتی دەسبەسەر کرا.
بە قسەی حەسەن حەیدەری، جێگری دادستانی گشتیی مەشهەد، هەندێک لە ژنان گەڕەکی “ڕەجایی” مەشهەد سکاڵایان لەدژی سەرنووسەری ئەو ڕۆژنامەیە تۆمار کردووە کە بە اسەی ئەوان بێڕێزییان پێکراوە.
شایانی باسە حەوتووی ڕابردووش ڕۆژنامەی “دولت بهار” و ماڵپەڕی سەر بە مەحموود ئەحمەدینژادە، بەهۆی بڵاوکردنەوەی وتووێژێک لەگەڵ سەرکۆماری پێشووی ئێران، داخرا.