ئه‌ندامێكی كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی و ده‌رمانی مه‌جلیس گوتی: له ئاستی ئێران‌دا ساڵانه به شێوه‌ی نیوه‌نجی ٢٠ هه‌زار كرێكار له كاتی كاركردندا زیانیان به‌رده‌كه‌وێ كه له‌و ڕێژه‌ی ٢٠٠كه‌سیان سه‌قه‌ت ده‌بن و ١٠٠ كه‌سیان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، سه‌ید موڕته‌زا خاته‌می له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه به گه‌وشه‌ی ئابووری و چه‌رخی ئابووری و به‌رهه‌مهێنان له‌سه‌ر ته‌ندروستیی كرێكاران ده‌سووڕێ، گوتی: كرێكاران به هۆی پیشه‌كه‌یانه‌وه به‌رده‌وام مه‌ترسیی ته‌ندروستی و گیانیان له‌سه‌ره و ده‌بێ هه‌موو ئامێر و كه‌رسته‌كانی خۆپاراستنیان له‌به‌ر ده‌ست دابێ.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی ئاماری ئێران ساڵانه به شێوه‌ی مام ناوه‌ندی نزیك به ٢٠ هه‌زار كرێكار له كاتی كاركردندا زیانیان به‌ر ده‌كه‌وێ و له ڕه‌وتی كاردا ١٠٠ كه‌س توانای كار كردنیان نامێنی و ١٠٠ كه‌سیش گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
خاته‌می له درێژه‌دا گوتی: هه‌ر ئێستا سه‌دی ١٥ی هێزی كار له ئاستی جیهاندا له لاوانی ١٥ بۆ ١٤ ساڵ پێك هاتووه.
توێژێكی كه‌م ئه‌زموون به ڕیسكێكی زۆره‌وه به‌رده‌وام له مه‌ترسیدان و له هه‌مان كاتدا له داهاتوودا ده‌بنه هێزی كارامه و لێهاتوویی جیهانی كار.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی بنه‌ماڵه، لە مه‌جلیسیش ده‌ڵێ: زیاتر له ١٣ میلیۆن كرێكاری چالاك له ئاستی ئێران‌دا بژیوی ژیانی ٣٦ میلیۆن بنه‌ماڵه دابین ده‌كه‌ن كه بۆیه ده‌بێ ده‌وڵه‌ت زیاتر ئاگای له‌و چینه زه‌حمه‌تكێش و هه‌ژاره بێ.
ناوبراو وێڕای پێداگریی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری منداڵانی كار گوتی: له ئاستی ئێران‌دا ئاماری ورد و ده‌قیق له‌باره‌ی منداڵانی كار بوونی نیه به‌ڵام ئه‌و منداڵانه‌ی كار ده‌كه‌ن ته‌مه‌نیان له ٥ بۆ ١٤ ساڵه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ بۆ نه‌هێشتی ئه‌و دیاره‌ده‌یه هه‌نگاوی ئه‌وتۆ و كاریگه‌ر هه‌ڵنه‌هێنراوه‌ته‌وه.