حوسێن ئه‌حمه‌دی نیاز، پارێزه‌ری كچانی شیناوێی پیرانشار سه‌باره‌ت به كێشه‌ی تێچووی ده‌رمانیی دیسان شكایه‌تی كردوە، كه ماوه‌ی 6 ساڵه ئه‌و كچانه زیاتر له 300 جار نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كراوه به‌ڵام تا ئێستاش تێچووی پێویستیان بۆ دابین نه‌كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیلنا، حوسێن ئه‌حمه‌دی نیاز له‌باره‌ی كچانی شێناوێ ده‌ڵێ، ماوه‌ی 6 ساڵ له ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی كچانی شێناوێ تێده‌په‌ڕێ كه نزیك به 30 كیژۆڵه بوونه قوربانی و ته‌نانه‌ت 2 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست دا و، تا ئێستا ئه‌و كچانه زیاتر له 300 جار نه‌شته‌رگه‌ری كراون.
ناوبراو به هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ڕاگه‌یاند كه به‌پێی ماده‌كانی 3، 8، 19، 22 و 34ی یاسای بنه‌ڕه‌تی و قانوونی سزاكان و دادگاكانیش ده‌بێ دیه و خه‌ساره‌تی ئه‌و كچانه بدرێ و ته‌نانه‌ت تێچووی ده‌رمانیشیان ده‌بێ بۆ ته‌رخان بكرێ كه له سه‌ره‌تاوه بڕێكی كه‌میان بۆ ته‌رخان كردبوون به‌ڵام ئێستا كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار هیچ ئاوڕێكیان لێ ناده‌نه‌وه و هه‌ر بۆیه سكاڵام به‌رز كردووه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌دی نیاز ده‌ڵێ، كچانی شیناوێ پێویستیان به خێر و سه‌ده‌قه نیه ئه‌وان خوازیاری مافی قانوونیی خۆیانن ئه‌و كچانه له قوتابخانه‌یه‌كی ناستاندار خه‌ریكی خوێندن بوون و له جیاتی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و نوقم له خۆشی و شادی‌دا بن زۆر بێ به‌زه‌ییان له ئاگردا سووتان و ده‌وڵه‌تیش ده‌بێ تێچووی ده‌رمانیی ئه‌و كچانه بدا.
شایانی باسه كه پێشتریش پارێزه‌ی كچانی شیناوێ له نامه‌یه‌كدا سه‌ركۆماری ئاگادار كردبووه‌وه كه ماوه‌ی 5 ساڵه كچانی شیناوێ به ده‌م ده‌رد و حه‌سره‌ته‌وه ده‌ناڵێنن و ده‌وڵه‌ت به پێدانی سه‌دی 15ی دیهكهیان توانای چاره‌سه‌رییان نیه و ئێستا ئه‌و پرسیاره دێته‌گۆڕی مافی شارۆمه‌ندیی ئه‌و كچانه كوا؟!











