ئێران ڕۆژانه نزیك به 2 میلیۆن بۆشكه نه‌وت هه‌نارده ده‌كا به‌لام كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت هیچ بارودۆخیان باش نیه و به گرێبه‌ستی كاتی بۆ خاوه‌نكاره‌كان كار ده‌كه‌ن و هه‌قده‌ستی كه‌میان پێده‌درێ و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی ده‌ركردنیان له‌سه‌ره.
عه‌لیڕه‌زا مه‌حجوب سكرتێری گشتیی خانه‌ی كرێكار چاوپۆشی له هه‌موو داواكاریی كرێكارانی كرد و پشتیوانی له عه‌لی ڕه‌بیعی، وه‌زیری ته‌عاون، كار و خۆشبژیوی كۆمه‌ڵایه‌تی كرد.
هه‌روه‌ها ناوبراو بێ ئه‌وه‌ی كه باس له ورده‌كارییه‌كان بكا گوتی، پیشه‌سازیی نه‌وت ٣٥ هه‌زار كرێكاری گرێبه‌ستی كاتیی هه‌یه.
ڕێژه‌ی كرێكارانی گرێبه‌ستی پیشه‌سازیی نه‌وت زۆر له‌وه زیاتره كه كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار خۆیان له‌و ڕاستییه بواردوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا كه‌ریم سه‌له‌حشوور ١٥ ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٣٩٠ گوتی، ١٥٠ هه‌زار كرێكاری شیركه‌تی پیشه‌سازیی نه‌وت به گرێبه‌ست كار ده‌كه‌ن كه به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای وه‌زاره‌تی نه‌وت ئیدیعایان ده‌كرد هێزی كارمان دامه‌زراندووه به‌ڵام هه‌موویان به گرێبه‌ست بوون.
سه‌ره‌ڕای واده و به‌ڵێنیه‌كانی كاربده‌ستانی ده‌وڵه‌تی و نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی بۆ كۆتایی هێنان به گرێبه‌سته كاتی و په‌یمانییه‌كان، ڕێژه‌یان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.
به قسه‌ی چالاكانی كرێكارانی لانیكه‌م سه‌دی ٨٥ كرێكارانی ئێران به گرێبه‌ستی كاتی كار ده‌كه‌ن.
ناسر ئاقاجه‌ری سكرتێری یه‌كیه‌تیی كرێكارانی پڕۆژه‌كان ده‌ڵێ، سه‌دی ٩٧ی كرێكاران به گرێبه‌ست كار ده‌كه‌ن.
عه‌لی ئه‌سڵانی یه‌كێك له ئه‌ندامانی خانه‌ی كرێكاری، ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه له ئاستی ئێران‌دا ١١ میلیۆن كرێكار به گرێبه‌ست كار ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئاماری ڕه‌سمی لانیكه‌م ١٣ میلیۆن كرێكارله ئێران ده‌ژین. هه‌قده‌ست و مووچه‌ی سه‌دی ٨٠یان له‌١ میلیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌متره.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه هه‌واڵده‌رییه‌كان به شێوه‌ی نێونجی مانگانه نزیك به ٢٥ هه‌زار كرێكار كاره‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و بێكار ده‌بن. ڕۆژنامه‌ی “ئێعتماد” ده‌نووسێ له سه‌ره‌تای خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ڕابردووه تا نیوه‌ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ زیاتر له ٣٠٠ هه‌زار كرێكار به هۆی مایه‌پووچبوونه‌وه‌ی كارگە و كارخانه‌كان بێكار بوون یان به شێوه‌یه‌ك ده‌ركراون.