ڕاپۆرتنێرانی بێ سنوور له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له بواری ئازادی ڕاگه‌یاند له پله‌ی ١٦٤ دایه.
ڕاپۆرتنێرانی بێ سنوور له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا سه‌باره‌ت به ئازادی ڕاگه‌یاندن له نێوان١٨٠ وڵاتی جیهاندا پۆلێن به‌ندی كردووه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له پله‌ی ١٦٤ی ئه‌و وڵاتانه دایه و یه‌كێك له ٥ به‌ندیخانه‌ی گه‌وره‌ی جیهانه كه ڕۆژنامه‌وانان و میدیاكارانی وڵاته‌كه‌ی به‌ند كردووه.
ڕێكخراوی ڕاپۆرتنێرانی بێ سنوور ده‌ڵێ، سه‌ركوتی ئازادی ڕاگه‌یاندن، به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی وڵات و ڕاگه‌یه‌نه جیهانییه‌كان و به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێوه‌ندییانه به كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه هه‌یه، قوربانی سانسۆر، هه‌ڕه‌شه و سه‌ركوتی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانن.
شایانی باسه ڕێكخراوی ڕاپۆرتنێرانی بێ‌سنوور له ساڵی ٢٠٠٢وه ساڵێ جارێكی ئه‌و ڕاپۆرته بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه باس له پێشێلكارییه‌كانی مافی میدیایی و ڕاگه‌یاندن ده‌كا و به‌و پێیه وڵاتانی جیهان پۆلێن به‌ندی ده‌كا.