له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا زیاتر له ٥ هه‌زار ٧٦٢ خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی له ئاستی ئێران‌دا به‌ڕێوه چوو به واتایه‌كی دیكه له یه‌ك ڕۆژدا ١٦ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێك هاتووه.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئێران به‌رده‌وامه،٣ حه‌وتوو له‌وه‌پێش ٤٠٠ كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌هواز به هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌و ڕێژیمه ده‌سبه‌سه‌ركران و هه‌ر ئێستاش له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی درێژەی هەیە.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “ئه‌لوه‌ته‌ن” زیاتر له ٢٤٠ خۆپێشاندان، ٩٤٨ ناڕه‌زایه‌تی كرێكاری، ٩٦٥ چالاكیی خه‌ڵك كه له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران سه‌ركوت كراون و ، هه‌روه‌ها ١٥٧ خۆپێشاندانی خانه‌نشێنه‌كان كه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ و‌ڵامیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه،٢٥٧ ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاری و ١٥١ جار خۆپێشاندانی مامۆستایان و ١٥٦٥ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه چوو. به‌ندكراوانی سیاسیش له زیندانه‌كاندا بێده‌نگ نه‌بوون و ئه‌وانیش به نۆره‌ی خۆیان ٢٠١ جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و، ١٤٣ حاڵه‌ت مانگرتن له خواردن هه‌بووه.
ئه‌و خۆپێشاندان و كۆبوونه‌وه ناڕازییانه‌ی خه‌ڵك نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ قۆناخێكی نوێ دیكه‌ی قه‌یرانه‌كانی ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له شێوه‌ی سه‌ركه‌وت خه‌ڵك كه داوای مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌كه‌ن، نیگه‌رانن.
قۆناخی نوێی خۆپێشاندانه‌كان له‌گه‌ڵ پێشوو زۆر جیاوازتره كه پێشتر كێشه له نێوان ڕێبه‌رانی ئه‌و كات ڕه‌فسه‌نجانی و خامنه‌یی و خاته‌می و ئه‌واندا بووه به‌ڵام ئه‌و جاره‌یان خه‌ڵكی دژی ڕێژیم هه‌ستانه‌وه و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان به چالێش كێشا و خوازیاری ڕووخانی ئه‌و ڕێژیمه بوون.