ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه‌ی سه‌رپێل زه‌هاو ٢ی برینداری لێكه‌وته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی هێراناو ڕۆژی ڕابردوو، له ئاوایی “بیشكان”ی سه‌ربه شاری سه‌رپێل زه‌هاو ئه‌تڵه‌سێك ده‌كه‌وێته سه‌ر مینی چێندراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران و له ئاكامدا دوو كه‌س به سه‌ختی بریندار ده‌بن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن.
نزیك به ٤٢ هه‌زار كیلۆمیتر له زه‌وییه‌كانی ئێران هه‌ر ئێستا به مین چێندراون و پووچه‌ڵ نه‌كراونه‌ته‌وه، مینی به‌جێماوی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق له‌و ناوچه‌یه ته‌نیا دیارییه‌ك بۆ خه‌ڵك بووه و كه هه‌ر جار ناجارێك قوربانیی لێده‌كه‌وێته و كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمیش له هه‌مبه‌ر ئه‌و ڕووداوانه بێده‌نگن و جێژنی پاككردنه‌وه‌ی مین له زه‌وییه‌كانی پارێزگای كرماشان ده‌گرن.
کارناسێکی پووچەڵکردنەوەی مین، خەڵکی شاری ئیلام، وێڕای ئاماژە بە کۆتایی نەهاتنی هەڵگرتنەوەی مین لە کوردستان بەپێی کاتی دیاریکراو گوتی،”مین لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە جیددی هەڕەشە لە گیانی خەڵک دەکا و ئەوەش بۆ ناشارەزایی بوونی هەڵگرتنەوەی مین بە کەڵکوەرگرتن لە ئامێرە کۆنەکان دەگەڕێنێتەوە.
كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی مینی دژه مرۆڤه و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه بۆ دابین كردنی ئه‌منیه‌ت و پاراستنی سنووره‌كانی چاندنی مین باشترین ڕێگه چاره‌یه.
شایانی باسه ئێران سنووره‌كانی خۆی و ئه‌فغانستان، پاكستان و عێراقی مینڕێژ كردووه و له ڕه‌وتی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ساڵی ١٣٦٠ له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری ڕێژیم سپای پاسداران زۆربه‌ی سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی مینڕێژ كرد و ئێستا له ترسی دزه‌كردنی هێزه پێشمه‌رگه له چاندنی مین له سنووره‌كان به‌رده‌وامن.