به‌داخه‌وه ئاگاداربووین که شه‌وی ٢٥ له سه‌ر ٢٦ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٩٤ (١٤ له‌سه‌ر ١٥ی ئاوریلی ٢٠١٥) که‌سایه‌تیی نیشتمانپهروهو به ناوبانگی ناوچه‌ی پشده‌ری باشووری کوردستان حاجی مه‌حموود ئاغا له شاری قه‌ڵادزێ کۆچی دوایی کردوه.
حاجی ئاغا یه‌کێک له پیاوماقووڵانی عه‌شیره‌تی میر ئاوده‌لی له ناوچه‌ی پشده‌رو کوڕی مه‌حموودی حاجی رهسواغای هێرۆیه بوو. ئه‌و که ساڵی ١٩٣٤ له دایک ببوو به هۆی ئه‌وه که له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌سترۆیشتوو بوو توانی پله‌یه‌کی زۆر باشی خوێندواری به ده‌ست بێنێ‌و هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوه‌تیدا بێته رێزی پیاو ماقووڵانو گه‌وره پیاوانی عه‌شیره‌تی خۆی و به‌گشتی ناوچه‌که.
حاجی ئاغا له زووه وه تێکه‌ڵ به بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کورد بوو، ئه‌و تێکۆشانی سیاسیی خۆی له ریزه‌کانی پارتی دێموکراتی کوردستاندا ده‌ست پێ کرد‌و له‌گه‌ڵ ئەوه‌ی له‌م دواییانه دا له به‌ر پیری و نه‌خۆشی، چالاکیی حیزب نه‌بوو، قه‌ت پێوه‌ندیی به بزووتنه‌وه‌ی کورد‌و حیزبه نیشتمانپهروهرهکانهوه نه‌پچراو جێگای رێزی رێبه‌رانی کورد بوو.
ناوبراو هەروەها پێوه‌ندییه‌کی له مێژینه‌ی خه‌باتگێڕانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردی رۆژههڵاتو به تایبه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌بوو. له سه‌رده‌مه سه‌خته‌کانی خه‌باتی ئه‌م حیزبه‌دا گوندی هێرۆ و ماڵی حاجی ئاغای مه‌حموود ئاغا هه‌میشه جێی داڵده‌ی تێکۆشه‌رانی ئاواره‌ی ئه‌م حیزبه بوون. تەنانهت له ساڵانی ٤٧-١٣٤٦ دا که بزووتنه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی کۆمیته‌ی شۆڕشگێری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ئارا دا بوو، حاجی ئاغا هه‌میشه پشت‌و په‌نای کادرو پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بوو، به ڕاده‌یه‌ک که له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره باجی خۆی هه‌بوو، له وهرگرتنو ڕاگرتن‌و به‌ڕێکردنی بریندارانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش دا له هیچ کۆمهگێک درێغی نه‌کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستان و به تایبه‌تی تێکۆشه‌ره دێرینه‌کانی هه‌میشه یادی حاجی ئاغا وه‌ک دۆستێکی گه‌وره له دڵیان دا دهپارێزنو به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه به‌رێزه‌که‌ی و دۆست و خزمانی و عه‌شیره‌تی میرئاوده‌لی ده‌که‌ن و خۆیان له‌م کۆست که‌وتنه دا به شه‌ریک ده‌زانن.
رووحی کاک حاجی ئاغا شاد بێ‌و وێنه‌ی وه‌ک حاجی ئاغا له نێو کۆمه‌ڵی کورده‌واری دا هه‌ر زۆر بی.