له کۆڕێکدا له شاری سلێمانی، یادی ١٢٠ ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیی کوردی به‌رز ڕاگیرا. له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ١٠٠ ڕۆژنامه‌نووسی سه‌رکه‌وتووی ساڵ له سه‌رجه‌م ده‌زگا و کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن له هه‌ریمی کوردستان خه‌ڵات کران که عه‌لی بداغی، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی کوردستان و سۆیلا قادری، کادری ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان؛ دوو که‌س له‌وان بوون.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 2ی بانه‌مه‌ڕ “سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان”، بە هاوکاریی “زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی”، “تۆڕی ئەکادیمیا و دیالۆگی میدیا” و “دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە” کۆڕێکی بەبۆنەی” ١٢٠ی ساڵەی ڕۆژنامەنووسیی کورد” پێک هێنا. پانێلێک له‌سه‌ر دۆخی هه‌نووکه‌یی ڕۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی کوردستان و خه‌ڵاتکردنی ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌رکه‌وتووی ساڵ چه‌ند بڕگه‌یه‌کی ئه‌و کۆڕه بوون.
له سه‌ره‌تای کۆڕه‌که‌دا ئه‌نوه‌ر حوسێن، جێگری نه‌قیبی ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان وتاری سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستانی به‌و بۆنه‌یه خوێنده‌وه. دواتر خالید دوسکی، وه‌زیری ڕۆشنبیریی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وتارێکی پێشکێش کرد و له درێژه‌دا وتاری سه‌رۆکایه‌تیی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی له‌لایه‌ن د. کاوه ڕه‌زا خوێندرایه‌وه.
له په‌نێلی سه‌ره‌کیی کۆره‌که‌دا که له‌ژێر ناوی “میدیای ته‌ندروست کۆمه‌ڵگه‌ی وشیار به‌رهه‌م ده‌هێنێ” به‌ڕێوه‌چوو؛ دۆخی ئێستای ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆژنامه‌نووسیی کورد له‌لایه‌ن د. سامان جه‌لال، مامۆستای به‌شی ڕاگه‌یاندن له زانکۆی سه‌لاحه‌ددین؛ د. هێرش ڕه‌سووڵ، پسپۆڕی ڕاگه‌یاندن؛ د. نه‌زاکه‌ت حوسێن، مامۆستای به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانکۆی سلێمانی و ستران عه‌بدوڵلا، سه‌رنووسه‌ری کوردستانی نوێ؛ تاوتوێ کرا.
له دوا بڕگه‌ی کۆڕه‌که‌دا خه‌ڵاتی کۆڕه‌که به ١٠٠ ڕۆژنامه‌نووسی سه‌رکه‌وتووی ساڵ له سه‌رجه‌م ده‌زگا و کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی کوردستان به‌خشرا و له‌و به‌شه‌دا عه‌لی بداغی، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی کوردستان، ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و سۆیلا قادری، کادری ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی ڕێزنامه‌یان پێشکێش کرا.