به هاتنی وه‌رزی گه‌رما نه‌خۆشی چاوقووڵكه و كۆان له پارێزگای كرماشان خه‌ریكه په‌ره بستێنێ و تا ئێستا سه‌دی 6ی خه‌ڵكی بوومه‌له‌رزه لێدراو له شوێنی شیاو نیشته‌جێ دراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، سه‌ید قاسم جاسمی نوێنه‌ری خه‌ڵكی كرماشان له مه‌جلیس وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له نیشته‌جێكردنی سه‌دی 6ی خه‌ڵكی بوومه‌له‌رزه لێدراو گوتی، به هاتنی وه‌رزی گه‌رما نه‌خۆشییه‌كانی چاو قوڵكه و كۆان خه‌ریكه په‌ره ده‌ستێنێ و پێشتریش ڕامانگه‌یاندبوو كه پێش ئه‌وه‌ی كه وه‌رزی گه‌رما ده‌ست پێ بكا با چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ین.
سه‌ره‌تای ڕۆژانی بوومه‌له‌رزه‌كه حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌ركۆماری ئێران له سه‌ردانێكی نمایشیدا كه هیچ له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا نه‌بوو ته‌نیا بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی خۆی بوو، هات و گه‌ڕایه‌وه.
ناوبراو له به‌شێك له قسه‌كانیدا گوتی، هێشتا به‌شێك له خه‌ڵك له خێوه‌ته‌كاندا ده‌ژین و كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار له هه‌وڵی دابین كردنی كانیكس دان كه له شاره‌كانی قه‌سری شیرین و سه‌رپێل زه‌هاو به هۆی گه‌رمیی سه‌رووی 50 ده‌ره‌جه بۆ شوێنی ژیان و حاوانه‌وه نابێ و ده‌بێ له بیری چاره‌سه‌ریی یه‌كجارییدا بین.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیسی ده‌یه‌م ده‌ڵێ، به ده‌سپێكی وه‌رزی گه‌مار ناوچه بوومه‌له‌رزه لێدراوه‌كان كۆمه‌ڵێك گیروگرفت و كێشه‌ی نوێیان بۆ دروست ده‌بێ و هه‌ر له ئێستاوه مار و دووپشك خه‌ریكه خێوه‌ته‌كانیان پێ چۆڵ بكا.
ناوبراو به توندی ڕه‌خنه له‌وه ده‌گرێ كه تا ئێستا سه‌دی 3ی ئه‌و خه‌ڵك گیروگرفتی نیشته‌جێبوونیان چاره‌سه‌ر كراوه و داوای له كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار كرد كه ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه پێویستیان به پشتیوانی و یارمه‌تیی میللی هه‌یه.
سه‌ید قاسم جاسمی له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی، یارمه‌تییه‌كی زۆر به خه‌ڵكی بوومه‌له‌رزه لێدراوی كرماشان كرا و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش یارمه‌تی باشیان نارد به‌ڵام هه‌موو له حیسابی ده‌وڵه‌ت كرا و هیچ به ده‌ستی خه‌ڵك نه‌گه‌یشتووه ته‌نیا یارمه‌تیی خه‌لكی ئێران نه‌بێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئێمه چاوه‌ڕوانییه‌كی دیكه‌مان له ده‌وڵه‌ت هه‌بوو و قه‌راربوو وامی بێ به‌رامبه‌ر بدا و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ نه‌دراوه و هه‌ر قسه‌یه‌ك بوو كرا.