وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئاستی جیهاندا ده‌ڵێ كۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌ره‌كیترین وڵاتانی جیهان دایه.
له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له جیهاندا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ه‌روه‌ی ئه‌مریكا ئاماده ده‌كرێ، هاتووه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕیزی پێشیه‌وه پێشێلكارانی مافی مرۆڤ له ئاستی جیهان دایه.
ئه‌و ڕاپۆرته له ٤٨ لاپه‌ڕه پێك هاتووه كه له به‌شی تایبه‌ت به كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا باس له به‌رده‌وامیی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ ده‌كا و ئاماژه به ده‌سه‌ڵاتی داخراوی ڕێژیمی ئێران ده‌كا و له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا هیچ چه‌شنه ئازادییه‌ك له‌و وڵاته‌دا ده‌سته‌به‌ر نه‌بووه به‌ڵكوو خه‌ڵك له جاران زیاتر به‌رته‌سك بوونه‌ته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر ده‌زگای قه‌زایی و ڕاگه‌یه‌نه ده‌وڵه‌تییه‌كان و هێزه چه‌كداره‌كاندا هه‌یه و ناڕاسته‌وخۆ كۆنتڕۆڵی هه‌موو بارودۆخی ئێران ده‌كا و له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه به‌ره‌نگاری ئازادیی خه‌ڵك ده‌بنه‌وه.
ڕێژیمی ئێران یارمه‌تی ماڵی به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له سووریه له ڕێگه‌ی پشتیوانی نیزامی له به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی حیزبۆڵای لوبنان ده‌كا و هه‌روه‌ها له عێراقیش یارمه‌تیی به میلیشیا چه‌كداره شیعه توندئاژۆكانی ئه‌و وڵاته ده‌دا كه به شێوه‌یه‌ك پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ده‌ره‌وه و نێوخۆی وڵات كردووه و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌گران و دژبه‌رانی وڵاته‌كه‌ی سه‌ركوت و ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌كان ده‌كا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و ڕاپۆرته‌ی بۆ نزیك به ٢٠٠ وڵاتی جیهان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئێران، ڕووسیه، چین و كوره‌ی باكوور له سه‌ره‌كیترینی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه ڕۆژانه‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن.