• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

مه‌لا ئه‌حمه‌د خاڵه‌یی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/04/20
جۆری بابەت: ئەدەب

یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی له‌ حوجره‌ی فه‌قێیانه‌وه‌ پێگه‌یشت و تا دوا هه‌ناسه‌ خزمه‌تی خاک و نیشتمانه‌که‌ی کرد، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د خاڵه‌یی بوو. ئه‌مجاره‌یان با له‌ گۆشه‌ی «له‌ حوجره‌وه» بڕوانینه‌ گۆشه‌یه‌ک له‌ ژیان و خه‌باتی مه‌لا ئه‌حمه‌د خاڵه‌یی.

ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی ڕەنجکێش و وەرزێڕی ناوچەی سەردەشت و، لە گوندی بێشاسپ منداڵێکی چاوگەش چاوی بە ژیان هەڵێنا. چه‌ند ڕۆژ دوای له‌ دایکبوونی ناویان نا ئەحمەد. ئەحمەد کوڕی کاک محەمەد ئەمینی خاڵەیی بوو.

ئه‌حمه‌د وەکوو هەموو منداڵە هاوتەمەنەکانی ئەو سەردەمی کوردستانی بەڵالێدراوی بێ ‌قوتابخانەی داگیرکراو، لە هەموو پێداویستییەکی سەرەتایی بێبەش کرابوو و، دایک و باوکە ڕەنجکێشەکانیشیان تەنیا ترووسکەی هیوایەکیان بۆ داهاتووی منداڵە بەشمەینەتەکانیان لە حوجرەو مزگەوتەکاندا بۆ بەدی دەکردن، بگرە ئەو هیوایەش بۆ زۆربەی خەڵکی چەوساوەی ئەم گەلە بەشمەینەتە تەنیا خەون و خەیاڵێک بوو.

باوکی ئەحمەد دوای تێپەڕاندنی تەمەنی منداڵی، بڕیار دەدا کە بینێرێتە حوجرە تا لە خزمەتی مامۆستایانی ئایینیدا پێ بگا و به‌ ئەرکی سەرشان و دەسڕەنجی وەرزێڕانی کوردستان، ببێتە کەسێکی بەهرەدار و بەکەڵک بۆ گەل و نیشتمانەکەی و ئەوەشی جێبەجێ کرد و ناردییە حوجرەی فه‌قێیان.

ئەحمەد وەک هەموو فەقێ و ماموستایانی ئایینیی کوردستان، هەگبەی کردە شان و خەرمانی حوجرە و مزگەوتەکانی کوردستان گەڕا و لە خزمەتی هەر مامۆستایەکدا چەپکێک زانستی چنی، هەتا شارەزایی زانستیی خۆی پێ تەسەل کرد و دوای چەند ساڵێک گەڕان بە شار و گوندەکانی کوردستاندا، بڕوانامەی مەلایه‌تیی وەرگرت و بە لە گوندی مامکاوێی ناوچەی سەردەشت بوو به‌ مه‌لا.

مامۆستا هەر ئەوە نەبوو کە لە حوجرەکانی کوردستاندا تەنیا ئەدەبیاتی عەرەبی خوێندبێ و لەسەر سفرەی ئەو خەڵکە ڕەنجکێشەدا بەبێخەمی ڕۆژەکانی ژیانی بەسەر بردبێ، بەڵکوو ژان و ئازاری گەلە بەشخوراوەکەی وەک زامێکی بەسۆیی بێ هەتوان، بێ‌پسانەوە ناخی دەتەزاند و ئوقرەی لێ بڕیبوو.

مامۆستا هەر لە سەرەتاوە ژیانی پڕ لە ئازاری گەلەکەی و هەڵسوکەوتی دوژمنکارانەی کاربەدەستانی ڕێژیمی پاشایەتیی دابووە بەر سەرنج و بەڕوونی دەیزانی کە گەلە بەشمەینەتەکەی چەند بەبێ تاوان ستەمی لێ دەکرێ و بەرهەمی ڕەنجی شان و ئارەقەی نێو چاوانی دەچێتە گیرفانی چینێکی ستەمکاری خۆسەپێنەوە؛ هەر لەبەر ئەوە بوو کە بە دوای ڕێگەچارەی ڕزگاریی گەلەکەیدا دەگەڕا و ئەو کات حوجرەکانیش مەکۆ و بنکەی سەرەکیی چالاکانی سیاسی و حیزبی بوون، بەتایبەتی حیزبی دیموکرات، کە مامۆستا بۆخۆی لە نێو جەرگەی ئەو چالاکانەدا دەژیا و ڕۆژانە لەگەڵیاندا هەڵسوکەوتی دەکرد.

مامۆستا مەلا ئەحمەد دوای ئاشنابوون به‌ بەرنامە و پڕۆگرامی حیزب وردەوردە دەچێتە نێو کاری تەشکیلاتیەوە و خۆی ئەرکدار دەکا بە ڕوونکردنەوە و تێگەیاندن و پێگەیاندنی چین‌ و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگه‌ و دەیکاتە ئەرکێکی ڕۆژانەی خۆی و بێ‌پسانەوە لە هەر کات و شوێنێکدا هەلی بۆ ڕەخسابا تەنەخی نەدەکرد و ئەرکی خۆی بەجێ دەگەیاند.

مامۆستا لە سەرەتا و دەسپیکی شۆڕشی گەلانی ئێراندا چالاکتر و بەرپرسیارانەتر و گەرموگوڕتر لە جاران، شانی دایە ژێر ئەرکە پێسپێردراوەکانی.

کاتێک کە گەلانی وەزاڵەهاتووی ئێران بە هەموو چین و توێژەکانیەوە لە ڕێژیمی بێزراوی پاشایەتی ڕاسان و تەخت و بەختی ئەو ڕێژیمەیان بە زبڵدانی مێژوو سپارد و بواری تێکۆشانی ئاشکرا بۆ حیزب و ڕێخراوە سیاسیەکان ڕەخسا؛ مامۆستا مەلا ئەحمەد یەکێک لەو ئەندامە هه‌ڵسوورانه‌ی حیزب بوو کە پێوەندیی ئاشکرای لەگەڵ حیزبەکەی خۆی نوێ کردەوە و چەکی پارێزگاری لە خاک و نەتەوەکەی کردە شان و هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەت بە گەل و نیشتمانە بەشخوراوەکەی تەرخان کرد.

مامۆستا کە ڕابردوویەکی پڕاوپڕ لە فیداکاری و دڵسۆزیی نەخشاندبوو، زۆر زوو لە گۆڕەپانی کردەوەدا گەشەی کرد و گەیشتە پلەی کادری سیاسی و وەک کادرێکی شارەزا لە بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینی پێگە و شوێنێکی بەهێزی لەناوچەکەدا بۆ خۆی مسۆگەر کرد و وەک کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەکە ناوبانگی دەرکرد و خەڵکی ناوچەکە ئەوپەڕی ڕێزیان بۆ دادەنا و لە ئامۆژگاری و ڕێنوێنیەکانی ئەوپەڕی سوودیان وەردەگرت.

مامۆستا مەلا ئەحمەد مرۆڤێکی قسەخۆش و خۆشمەشرەف و نوکتەزان و لێو بە بزە و خاکی و خەڵکی بوو، هەروەها کادێرێکی قسە لە ڕوو و بێ‌ڕوودەربایس و باوەڕ بە خۆ و خاوەن هەڵوێست و دڵسۆزێکی ڕاستەقینەی حیزب و گەل بوو.

مامۆستا هەمیشە مکووڕ و سوور بوو لەسەر ئەرک و بڕیارەکانی حیزب و دوژمنی سەرەڕۆیی و لووتبەرزی و خۆبەزلزانی بوو، لە بەرانبەر ناهەقیدا لێبڕاوانە هەڵوێستی دەگرت و لە هیچ قۆناخێکدا قسەی خۆی نەدەخواردەوە و لە بۆچوونە سەلماوەکانی پاشگەز نەدەبۆوە.

مامۆستا مەلا ئەحمەدی خاڵەیی لەو ڕۆژەوەی کە چەکی پارێزگاریکردن لە گەل و نیشتمانەکەی لە شان کردبوو، بەبێ هیچ دوودڵی و ساردبوونەوەیەک درێژەی بە خەبات و تێکۆشانەکانی لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە بەرزەکەی دا و هەر لە شار و شاخەوە بگرە هەتا دەگاتە بنکەکانی دەشتی کۆیە، بەڵام بەداخەوە مامۆستا، تەمەن ئەو دەرفەتەی پێ نەدا کە بەرهەمی ئەو ڕەنج و مەینەتانەی کە کێشابوونی ببینێتەوە .

مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د خاڵه‌یی ڕۆژی 17ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشییه‌ک کە لە مێژبوو ئازاری دەدا، لە نەخۆشخانەی ئازادی لە بنکەکانی حیزبی دیموکرات لە شاری کۆیە چاوە پڕ لە چاوەڕوانییەکانی بۆ هەمیشە لێک نان و ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆحی شاد بێت.

( لە ژمارەی ٧٢٤ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist