هێزی نیزامیی ئیماراتی یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی توانیان په‌هبادێكی(فڕۆکەلە) كۆماری ئیسلامیی ئێران كه هه‌ڵگری ماده‌ی ته‌قینه‌وه بوو كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. ئه‌و په‌هباده له هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر ده‌وڵه‌تی قانوونیی یه‌مه‌نی هه‌بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕه‌سمیی ئیمارات “وام” یه‌كه‌كانی تایبه‌تی دژه فڕۆكه‌وانیی بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئیمارات، توانیان په‌هبادێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران به ناوی “قاسف 1” كه هه‌ڵگری ماده‌ی ته‌قینه‌وه بووه و له هه‌وڵی نزیك بوونه‌وه له هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن بوو، كۆنتڕۆڵ كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته هێزه‌كانی یه‌مه‌ن كه له لایه‌ن به‌ره‌ی عه‌ره‌بییه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێ له كه‌ناره‌كانی ڕۆژاوای یه‌مه‌ن جێگیر كراون.
هه‌روه‌ها له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه پاش كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و پههبادهی كۆماری ئیسلامی و نیشتنه‌وه‌ی بۆسه‌ر زه‌وی، پسپۆڕان به وردی پشكنیان و ئه‌وه‌یان ئاشكرا كه هه‌ڵگری ماده‌ی ته‌قینه‌وه بووه بۆ هێرشێكی تایبه‌ت ته‌یار كراوه.
به‌ره‌ی عه‌ره‌ب بۆ پشتیوانیكردن له ده‌وڵه‌تی قانوونیی یه‌مه‌ن به ڕێبه‌ریی عه‌ره‌بستان له بهرهنگاربوونهوهكانی به دژی ئێران به‌رده‌وامه و ئه‌و وڵاته به مه‌ترسی بۆسه‌ر یه‌مه‌ن و وڵاتانی ناوچه ده‌زانێ.
شایانی باسه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به‌ره‌ی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند كه پههبادێك كه له لایه‌ن میلیشیاكانی حوسی به ڕێبه‌ری ئێران له ئاسمان خولاوه‌ته‌وه، ته‌قاندووه‌ته‌وه كه له هه‌وڵی ئه‌وه دابووه كه فڕۆكه‌خانه‌ی “ابها” له باشووری عه‌ره‌بستان بته‌قێنێته‌وه.