وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری سەقز، وەکوو باشترین خوێندکاری وەرزشوان لە لایەن زانکۆی تارانەوە هەڵبژێردرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێو خۆییەکان، “ئارەش عەلیمورادی” وەرزشوانی کورد خەڵکی شاری سەقز، لە ڕێوڕەسمێکدا لە زانکۆی تاران، وەکوو باشترین خوێندکاری ناوەندیی ساڵی ٩٦ هەڵبژێردرا.
ئەو وەرزشوانە کوردە، لە لایەن زانکۆی تارانەوە لەوحی ڕێزلێنانیان پێ بەخشراوە و هەروەها وەکوو باشترین خوێندکاری وەرزشوانی ساڵی ٩٦ دیاری کرا.
ئارش عەلیمورادی، خەڵکی شاری سەقز، لە ساڵی ٥٩ی هەتاوی، لەو شارە لەدایک بووە؛ هەر لە هەڕەتی منداڵییەوە هۆگری وەرزش بووە و تا ئێستا چەندین مێداڵی گرینگی بەدەست هێناوە؛ ناوبراو بڕوانامەی دوکتورای تایبەت لە بواری فیزیۆلۆژیی وەرزشییە وەرگرتووە.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو توانی ٤ میداڵی زێر و ٣ زیو لە کێبڕکێی “ددلیفت فوق سنگین” و هەڵبژاردی جیهانیی ڕووسیە و جامی ئازادی ئورووپا بە دەست بێنێ.