کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی شانزدەهەمین کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ڕۆژانی ١٤تا ١٦ی خاکەلێوەی ٩٧ی هەتاوی هەشتەمین پلنیۆمی خۆی بە به‌شداریی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی و جێگر و ڕاوێژکارانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسانی به‌شێک له ئۆرگانه‌کانی حیزب به‌ڕێوه برد.
لە بڕگەی یەکەمی کاری هەشتەمین پلنیۆم کە بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی سیاسیی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی به‌تایبه‌ت له ڕوانگه‌ی ئێران و کوردستانه‌وه تەرخان کرابوو ، دوای پێشکەش کردنی ڕاپۆرتی سکرتێری گشتیی حیزب، کاک مستەفا مەولوودی و کردنەوەی دەرگای گفتگۆیەکی چڕ‌وپڕ، گرینگ‌ترین خاڵەکانی جێی سەرنج و پێوەندی‌دار بە هەلومەرجی سیاسیی ناوچەکەی و ڕەوشی سیاسیی ئێران و کوردستان خرانە بەرباس و کۆمەڵێک خاڵ لەوبارەوە بە پەسند گەیشت.
لەدرێژەی قسە و باسەکانی هەشتەمین پلینۆمی حیزب ، دوای خستنە بەرباسی دۆخی سیاسیی ڕۆژهەلات ناوەڕاست و ئێران ، گرینگییەکی تایبەت بە هەلومەرجی رۆژهەلاتی کوردستان دراو لەو بارەوە بە وردی جموجۆڵە سیاسی و مەدەنییەکانی خەڵکی کوردستان سەرنجی جیددی پێ‌دراو، لەو پێوەندییەش وشیاری و لەسەر هەست‌بوونی چین وتوێژەکانی خەڵکی کوردستان بەنیسبەت رووداوە سیاسی و کۆمەلایەتییەکانی بە هیوا بەخش زانی و لەسەر پشتیوانی کردنی زیاتری حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە جووڵانەوە مەدەنییەکان، پێداگریی کرایەوە.
لە بەشێک لە ڕاگەیاندراوی کۆتایی پلینۆمی هەشتەمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان، تایبەت بە هەلومەرجی سیاسی و مەدەنیی رۆژهەڵاتی کوردستان‌دا هاتووە؛
له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه که سیاسه‌تی سه‌رکوت و مه‌حروومکردن له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه ده‌رهه‌ق به کوردستان وه‌ک پێشوو به‌رده‌وامه ئه‌گه‌ر خراپتریش نه‌بووبێ، به‌وحاڵه‌ش خه‌ڵکی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی هیوابه‌خش هه‌روا خۆڕاگر و له‌مه‌یدان دان. له‌و نێوه‌شدا شعووری مه‌ده‌نی و نه‌ته‌وه‌ییی هه‌ر ڕۆژ ڕوو له‌زیادبوونی خه‌ڵکی کوردستان که له هاوپێوه‌ندیی خه‌ڵک له کاتی بوومه‌له‌رزه‌ی ناوچه‌ی کرماشان و به‌رزڕاگرتنی رێوڕه‌سمه نه‌ورزۆرییه‌کان و زۆر حه‌ره‌که‌تی بچووک و گه‌وره‌ی وه‌ک مانگرتنی هه‌ر ئێستا له ئارادای خه‌ڵکی ناوچه سنوورییه‌كاندا خۆی نیشان داوه، جێگای ده‌سخۆشی و ڕێزلێنانه. حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای له‌بیربوون و به‌جێگه‌یاندنی ڕیساله‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی، وه‌ک هه‌میشه متمانه‌به‌خشی و پشتیوانیی خۆی بۆ چالاکیی مه‌ده‌نیی نیشتمانپه‌روه‌رانی نێوخۆ ده‌رده‌بڕێ و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که پێویسته یارمه‌تی به به‌هێزبوونی به‌ستێنی مه‌ده‌نیی خه‌بات و ڕێكار و پێویستییه‌کانی ئه‌و به‌ستێنه بدرێ.
هەروەها لە درێژەی کارەکانی هەشتەمین پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی حیزب، کۆمەڵێک باس و خواستی پێوەندی‌دار بە ئێران و کوردستان و بەتایبەتی ئوپۆزسیونەکانی کۆماری ئیسلامی و هاوکاری و لەیەکزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی بۆ رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هەرچەشنە ئاڵۆگۆڕێک بە زەرووری زانراو لەو بارەوەش کۆمەلێک خاڵی گرینگ وەکوو ئەرک بۆ حیزب پەسند کران.
شیاوی باسە لە بڕگەی دووه‌می کاره‌كانی هه‌شته‌مین پلینۆمی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا، هه‌یئه‌تی رێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ دانوستانی یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ی دێموکڕات ڕاپۆرتێکی له‌باره‌ی ڕه‌وتی وتووێژه‌کان و نێوه‌رۆکی ئه‌و پڕۆژانه‌ی هه‌تا پێش کۆنگره‌ی حدکا هه‌یئه‌ته‌کان تاوتوێیان کردبوون، خسته ڕوو.
له‌و به‌شه‌دا پلینۆم وێڕای ده‌سخۆشی له هه‌یئه‌تی حیزب و به دروست زانینی سیاسه‌تی په‌یڕه‌وکراوی تا ئێستای حیزب له‌و پێوه‌ندییه‌دا، ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی که تا ئێستا له ته‌فاهومی نێوان دوو لایه‌ندا وه‌دی هاتوون به‌رز نرخاند و قامکیشی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه دانا که هێشتا وه‌ک کۆسپ له‌سه‌ر به‌ئه‌نجامگه‌یشتنی کۆتایی گفتگۆکان ماون.
دوایین بڕگەی کاری هەشتەمین پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان تەرخان کرابوو بۆ هەڵسەنگاندنی کار‌و تێکۆشانی ئەو ماوەیەی حیزب و بەرنامەڕیژی بۆ خەبات و تێکۆشانی حیزب لە داهاتوودا.
دواتر وه‌زعیه‌تی ته‌شكیلاتیی حیزب و کۆمه‌ڵێك گیروگرفت له‌و به‌ستێنه‌دا خرانه‌به‌ر باس که پاش گفتگۆیه‌کی ورد و به‌رپرسانه، مێکانیزم و ڕێگاچاره‌کانی که‌مکردنه‌وه له‌و گیروگرفتانه قسه‌یان لێ کرا.