باوكی شۆرهكاتناسیی ئێران ده‌ڵێ: گه‌ڵاڵه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ جێبه‌جێ ناكرێ، تێكدانی به‌نداوه‌كانیش چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه ناكا.
په‌رویز كۆردهوانی له كۆبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئاو له زانكۆی زه‌نجاندا گوتی، هۆكاری سه‌ره‌كیی قه‌یرانی ئاو زیاده له‌ڕاده كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئاوه ژێر زه‌وییه‌كانه كه له ڕێگه‌ی بیره‌كانه‌وه هه‌ڵدێنجرێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ به هۆی نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری، ئێستا كه‌مبوونی ئاو له ئێران‌دا بۆته قه‌یرانێكی دیكه و به به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كی باش ده‌توانرێ له به‌شه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه، وه‌رزێری، چاندنی كراش و كه‌ڵكوه‌رگرتن له پاشماوه‌ی ئاوه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك پێش به‌م قه‌یرانه دهگیردێ.
كۆردهوانی له درێژه‌دا ده‌ڵێ هه‌ر ئێستا سه‌دی ٧٠ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئاواییه‌كان و سه‌دی ٦٠ ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاره‌كان له ئاوه ژێر زه‌وییه‌كان هه‌ڵدێنجرێ.
باوكی شۆرهكاتناسیی ئێران وێڕای ئاماژه به بارودۆخی ئێستای گۆلی ورمێ گوتی گه‌ڵاڵه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ جێبه‌جێ ناكرێ، تێكدانی به‌نداوه‌كانیش چاره‌سه‌ریی ئه‌م قه‌یران ناكا.
ناوبراو له كۆتاییدا ده‌ڵێ به سه‌رنجدان به هه‌ڵێنجانی ئاوه ژێر زه‌وییه‌كان له‌م ناوچه‌یه بۆ وه‌رزێری، ته‌نانه‌ت به‌نداوه‌كانیش به‌رده‌نه‌وه ئه‌م قه‌یرانه چاره‌سه‌ر ناكاو هێندێك له خاوه‌نبیران پێشنیاریان كردوه كه ئه‌م گۆله به گشتی وشك بكه‌ن و بیكه‌ن به پارك.