له درێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی كوردستاندا ئه‌م جاره‌یان پڕیشكی ئاگره‌كه گه‌یشته بۆكانو٢٥ هێكتار له مووچه و مه‌زراكانی ئه‌م شاره‌ش له ئاگردا سووتا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کوردکاناڵ ٢٥ هێكتار له زه‌وی و زاره‌كانی گه‌نم له ئاوایی ناچیت له بڵێسه‌ی ئاگردا بوو به خه‌ڵووز.
شایهتعاڵێکی ئه‌و ڕووداوه له ناچیت ده‌ڵێ دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه بههۆكاێکی ناڕوون مووچه و مه‌زراكانی گوندی ناچیت له ئاگردا سووتان‌و به‌بڕوای كارناسانی جیهادی وه‌رزێڕی ئه‌م سوتمانه بڕی ٣٨ میلیۆن تمه‌نی زیان به خاوه‌نانی ئه‌م زه‌وی و زارانه گه‌یاندووه. له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه له ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوودا ئه‌وه دووهه‌مین ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه بووه كه له مه‌زراكانی گه‌نم و جۆ له به‌شی “سیمینه”ی بۆكان ڕوویان داوه.
به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ٧٠ هه‌زار هێكتار له مووچه و مه‌زراكانی دانه‌وێڵه‌ی بۆكان بۆ گه‌نم ته‌رخان كرابوو و پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مساڵ زیاتر له ٩٠ هه‌زار تۆن گه‌نم له مه‌زراكانی ئه‌م شاره‌دا به‌رهه‌م بێنن.
شایانی باسه كه بۆكان به ١١٠ هه‌زار هێكتار زه‌وی و زاری جووتیارییه‌وه، له ئاستی پارێزگای ورمێ‌دا هه‌موو ساڵێ به پله‌ی یه‌كه‌می به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم ی ناوی دێ‌و به ئه‌نباری دانه‌وێڵه‌ی ئه‌م پارێزگایه ناسراوه، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئه‌م شاره سیلۆی نییه‌وه و پاش تێپه‌ڕینی پتر له ١٥ ساڵ ئێستاش کاری دروستکردنی سیلۆی ٧٠ هه‌زار تۆنیی شاری بۆكان ته‌واو نه‌بووه.