خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی شاره‌كانی جوانڕۆ و بانه به هۆی بێكاری و داخرانی سنووره‌كان بۆ ڕۆژێكی دیكه‌ش ڕژانهسهر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌مڕۆ بازاڕیان و كاسبكارانی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به قانوونی نوێی گومرك و داخرانی سنووره‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و به‌ره‌وه فه‌رمانداریی ئه‌و شاره وه‌ڕێ كه‌وتن.
بازاڕییان و خه‌ڵكی بێ ده‌رتان و هه‌ژاری ئه‌و شاره به نیشانه‌ی نه‌بوونی نان له سفره‌كانی خه‌ڵكدا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕێ سفره‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌تاڵیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ڕاخست.
هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شاری بانه‌ش به هۆی بێكاری و داخرانی سنووره‌كان بۆ دووهه‌مین ڕۆژ ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوزایاری كرانه‌وه‌ی سنووره‌كان بوون و هه‌روه‌ها داوایان له به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار كردووه كه پێداچوونه‌وه به تهعڕهفهكانی گومركیدا بكه‌ن. به‌ڵام تا كاتی ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه هیچ به‌رپرس و لایهنییهكی پێوه‌ندیدار وه‌ڵامی نه‌داونه‌ته‌وه.