به‌پێی ڕاپۆرتێك كه ڕۆژنامه‌ی قانوون بڵاوی كردۆته‌وه، په‌رده له‌سه‌ر جینایه‌تی ده‌ستدرێژی كردن بۆسه‌ر كیژۆڵه‌یه‌كی ١١ ساڵه له تاران لادراوه.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ده‌ڵێ شوێن و كاتی ئه‌م تاوانه ڕوون‌و ئاشکرایه‌و به‌پێی به‌ڵگه و وێنه‌كان، ورده‌كاریی ده‌ستدرێژی كردن بۆسه‌ر ئه‌م منداڵه ١١ ساڵه‌یه له لایه‌ن ٦ پیاو ئاشكرا بووه.
به‌پێی وته‌ی شایه‌تحاڵێك كاتێك كه به شه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك به نێو شاری تاران‌دا سووڕاوه‌ته‌وه، گه‌یشتۆته پردی یه‌كێك له گهورهڕێییهكان و به چاوی خۆی بینیویه‌تی ٦ پیاو ده‌ستدرێژییان كردۆته سه‌ر ئه‌م كچه بچووكه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌واڵه له‌نێو ڕاگه‌یه‌نه نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه، به‌ڵام له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا قسەو باسیكی زۆری له سه‌ر كراوه.
به‌م حاڵه‌ش ماڵپه‌ڕی تابناك به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك ڕووی پرسیاری له نوێنه‌رانی مه‌جلیس کردوه‌و ئم ڕووداوه‌ی به بابه‌تی ڕۆژی كۆمه‌ڵگای ژنان‌و قه‌ده‌غه كرانی چوونی ئه‌وان بۆ ستادیۆمهكان به‌ستۆته‌وه و نووسیویه‌تی: “یه‌كێك له گرینگ‌ترین داڵغه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ئێران، مه‌سه‌له‌ی داوێن پاكی له‌نێو كۆمه‌لانی خه‌ڵك دایه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ش چه‌ندین جار وه‌زیری فه‌رهه‌نگیان په‌لكێشی مه‌جلیس كردووه، زۆر كه‌سیش ئاماده‌ن وه‌رزشی ئه‌م وڵاته بكه‌ن به قوربانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، که‌چی ئێستا پاش ڕوودانی ئه‌م جینایه‌ته سامناكه هیچییان باس له داوێن پاكی ناكهو گوێی خۆیان لێ ئاخنیوه.”
ڕه‌سووڵ خزری، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی بێهداشتو ده‌رمانی مه‌جلیس، مه‌سه‌له‌ی ده‌ستدرێژی كردنی به‌كۆمه‌ڵ بۆسه‌ر منداڵێك به مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرینگ ده‌زانێ وده‌ڵێ: ئه‌وه شتێكی سووك و هاسان نییه. له وڵاتێكدا كه ئیدیعای ئیسلامی بوونی ده‌كرێ و پێی وایه فه‌رهه‌نگێكی ڕه‌سه‌نی ئیسلامی هه‌یه، نابێ له به‌رامبه‌ر ڕووداوێكی دڵتهزێنو دزێوی له‌م چه‌شنه‌دا كه‌مته‌رخه‌م بین.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیس له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتوویه‌تی: له حاڵێكدا له وڵاتێكی وه‌ك هیند كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی موسوڵمانیش نین‌و، ڕووداوێكی له‌م شێوه‌یه ڕوو ده‌دا، هه‌ر هه‌موو لایه‌ك زۆر به توندی كاردانه‌وه نیشان ده‌ده‌ن و بۆ مه‌حكووم كردنی ئه‌م كاره كۆڕ و كۆبوونه‌وه ده‌گرن، له ڕاگهیهنهكاندا باسی ده‌كه‌ن و هه‌موو دنیای مه‌جازیی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م مه‌سه‌لانه له ئێران هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نابی و پشتگوێ ده‌خرێن.
ناوبراو نالێ که بۆ خۆی وه‌ک نوێنه‌ری مه‌جلیس له‌و پێوه‌ندییه‌دا چیکردوه.
شایانی باسه ڕوودانی ئه‌و جینایه‌ته له حاڵێک دایه که به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌فته‌ری زیان به‌ركه‌وتووانی كۆمه‌ڵایه‌تیی بێهزیستی ده‌ڵێ له ساڵی ٩٣ی هه‌تاویدا لانیكه‌م ٦ هه‌زار منداڵی كار و سه‌رشه‌قامیان ده‌ستنیشان كردوه، به‌ڵام هێندێك له سه‌رچاوه‌كان باس له بوونی ٢ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار منداڵی كار له‌م وڵاته ده‌كه‌ن که هه‌موویان مه‌ترسیی ئه‌م ڕووداوانه‌یان له‌سه‌ره.