كۆمهڵێك لە چالاکانی ژینگەپارێزی و مەدەنیی خەڵکی شاری ئیلام سەبارەت بهرینكردنهوهی جاده و بڕینەوەی نزیکەی ٥٠٠ دار لە گەلیی ئەرخەوانی شاری ئیلام دژکردەوەیان له خۆیان نیشان دا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، بەهۆی بڕینەوەی ٤٨٠ داری بەتەمەن لە گەلیی ئەرخەوانی شاری ئیلام بەمەبەستی بەرینترکردنەوەی جادەی ئەرخەوان، خەڵکی شاری ئیلام و چالاکانی ژینگەیی و مەدەنی ئەو شارە کاردانەوەیان لە خۆیان نیشان دا و بە کارەساتی ژینگەیی دەزانن.
بە قسەی یەکێک لە لایەنگرانی ژینگەی شاری ئیلام، بڕینەوەی ئەو دارە بە تەمەنانە کە کاریگەریی زۆریان لەسەر ڕەوشی ژینگەیی ناوچە هەبووە بەبێ ئەوەیکە ڕێگەیان گرتبێ بڕدراونەتەوە و بە واتایەکی دیکە تێکدان و لە نێوچوونی سروشت و ژینگەی ئەو شارەیە.
کەسێکی دیکەی خەڵکی شاری ئیلام دەڵێ، هیچ پێوستییەک بە بڕینەوەی دارە ئەرخەوان و بەڕووەکان لەو شوێنەدا نەبووە؛ گەلی ئەرخەوان لە ڕۆژانی گەرمبوونی هەوادا، بە هۆی دار و درختەوە زۆر فینکە و زۆربەی خەڵک ڕوو لەو شوێنە دەکەن.
شایانی باسە بەرپرسانی حکوومەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەڕای پێداگری لەسەر بەرینترکردنەوەی ئەو جادەیە دەڵێن، هیچ دارێک لەو شوێنەدا نەبڕدراوەتەوە و بڵاو کردنەوەی ئە دەنگۆیانە تەنیا بۆ شێواندنی ڕای گشتیە و ئە کەسانە دەبێ لێکۆڵینەوەیان لێ بکرێ.