هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له ئۆلتیماتۆمی دیاریكراو بۆ دوایین ڕێككه‌وتنی ناوكی له‌گه‌ڵ ئێران، ڕاپرسییه‌كان ده‌ری ده‌ده‌خه‌ن كه خه‌ڵكی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به گه‌شبینییه‌وه سه‌یری ڕێژیمی ئێران ناكه‌ن.
ڕوانگه‌ی خه‌ڵكی وڵاته موسوڵمان‌و عه‌ره‌به‌كانی دراوسێی ئێران، هه‌روه‌ها ئیسرایلیش به نیسبه‌ت ئێرانه‌وه ڕوانینێکی باش نییه.
له ڕاپرسیی ناوه‌ندی ئامریكایی “پیو”دا، زۆرینه‌ی حه‌شیمه‌تی ٣١ وڵات، له‌م ٤٠ وڵاته‌ی كه پرسیارییان لێ كراوه ڕوانینێكی خراپیان به نیسبه‌ت ئێران بووه.
حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌ركۆماری ئێران ٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سهركۆماریدا سه‌ركه‌وت و خه‌ڵكی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست نمره‌یه‌كی باشیان به شێوه‌ی كاركردی ناوبراویش نه‌داوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپرسییه، سه‌دی 57ی خه‌ڵك به شێوه‌ی مام ناوه‌ندی ڕوانگه‌یه‌كی خراپیان به نیسبه‌ت ئێرانه‌وه هه‌یه.
له ئیسراییل سه‌دی ٩٢، له ئۆردۆن سه‌دی ٩٨، له توركیه سه‌دی ٦٤، له لوبنان سه‌دی ٥٨، له ئا‌مریكا سه‌دی ٧٦، له كانادا سه‌دی ٦٦، له ژاپۆن سه‌دی ٧٣ و له ڤێنزۆئێلا سه‌دی ٥٨ی خه‌ڵك به ڕوانینێکی خراپ ده‌ڕواننه كۆماری ئیسلامیی ئێران.
هه‌روه‌ها له وڵاتانی ئامریكای لاتینیش سه‌دی ٦١ی خه‌ڵكی ٦ وڵاتی ئه‌م قاڕه‌یه ده‌ره‌جه‌یه‌كی خراپییان به شێوه‌ی كاركرد و هه‌ڵسوكه‌وتی ئێران داوه.
جێی باسه ئه‌م ڕاپرسییه له ڕۆژی ٥ی خاكه‌لێوه تا ٥ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه چووه و پتر له ٤٥ هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێدا كردووه.