ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانی مەهاباد بە بۆنەی ئێعدام کردنی چالاکی سیاسی کورد مەنسوور ئاروەند بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
بە پێی هەواڵی ناوەندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان، ٢٠ کەس لە بەندکراوانی سیاسی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد بە بلاو کردنەوەی بەیاننامەیک، وێرای مەحکوم کردنی ئێعدامی مەنسوور ئاروەند، دەڵێن کە له سێداره‌دانی هاورێ ئازیز و خۆڕاگرمان مه‌نسوور ئاروه‌ند دڵی نیشتمانمانی بۆ جاری هه‌زاره‌مین هه‌ژاندووه، به‌ڵام هاورێ مه‌نسوور ته‌نیا جه‌سته‌ی له لامان نه‌ماوه، له‌مه‌و به‌دواوه خه‌ونه‌کانمان هه‌ر هه‌مان خه‌ونه که مه‌نسووری ده‌یبینی، ئهوینهکانمان هه‌ر هه‌مان ئه‌وینه که مه‌نسوور ئه‌وینداری بوو، باوهرهکانمان هه‌ر هه‌مان باوه‌ره.
لەو پەیامەدا هاتووە کە ئێمه به ده‌نگی قیژه‌و ده‌نگی دایکه دڵسوتاوهکانی نیشتمانمان په‌روه‌رده بووین، تینویه‌تیمان هه‌ر به ئه‌و ده‌نکه فرمێسکانه شکاوه که له چاوی دایکان و باوکانی گیانبهختووهکانمان رژاوه‌ته خوارێ. که‌ی ئه‌ترسین له په‌تی رزیوی سێداره، کێ ئه‌توانێ په‌ت بخاته گه‌رده‌نی باوه‌رمان، کوا مهنسوورهکان پاک ئه‌بنه‌وه له دلی ئێمه و نیشتمان، قۆر به سه‌ر ئه‌و دۆژمنهی هیوای بە په‌تی سێداره‌یه…
ئەو کۆمەڵە لە زیندانیانی سیاسی دەڵێن کە
روحی مه‌نسوور ئێستاکه تێکه‌ڵ بوو له‌گه‌ڵ رۆحمان و له ئه‌مرۆ به دواوه ئێمه هه‌موومان مهسنوورین.
زیندانیانی سیاسی کوردی زیندانی مه‌هاباد
١. مۆحسن ره‌مه‌زانی
٢. ئه‌حمه‌د خاوه‌ندی
٣. ئه‌سکه‌نده‌ر بهردهریزه
۴. عه‌لیرزا ره‌سووڵی
۵. عه‌بدولره‌حمان رمه‌زانی
۶. فارۆق سامانی
٧. هاورێ غه‌زاڵی
٨. خێزر ره‌سوڵ مروه‌ت
٩. جه‌ماڵ قادرنیژاد
١٠. سه‌ید حۆسه‌ین پورمۆستهفا ئه‌قده‌م
١١. یه‌حیا فه‌رهانی
١٢. یونێس رهسوڵعولیا
١٣. واحێد سه‌یه‌ده
١۴. یوسێف ئابخه‌رابات
١۵. سیامه‌ند کراوه
١۶. ئێدریس عه‌زیزپوور
١٧. عۆمه‌ر مۆنهزهمیراد
١٨. چالاک کورده
١٩. هێمن حۆسهینزاده
٢٠. عه‌بدوڵره‌حمان مه‌عروفی