ته‌ڵاق یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژیانی هاوبه‌ش له ساڵی ڕابردوودا له ئاستی ئێران‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له هه‌ڵكشاندا بووه.
ڕێكخراوی سەبت و ئه‌حواڵ، ئاماری پێك هێنانی ژیانی هاوبه‌ش و جیابوونه‌وه له ساڵی ڕابردوو بڵاوكرده‌وه كه به پێی ئه‌و ئاماره له ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیریی تۆماركراو له چاوی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی نیزیك به سه‌دی ٧ به واتایه‌كی دیكه ٥١ هه‌زار حاڵه‌ت دابه‌زیوه، له حاڵێكدا كه ڕێژه‌ی ته‌ڵاقیش بۆ ١٧٥ هه‌زار حاڵه‌ت هه‌ڵكشاوه كه له مێژووی ئێران‌دا وێنه‌ی نه‌بووه.
به‌پێی ئاماره بڵاوكراوه‌كان، ساڵی ١٣٩٦ ڕێژه‌ی ٦٠٩ هه‌زار حاڵه‌تی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش تۆمار كراوه و ١٧٥ هه‌زار حاڵه‌تیش هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وەو لێك جیابوونه‌ته‌وه.
به‌و پێیه نیسبه‌تی ته‌ڵاق به پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا سه‌دی ٢٩ بووه كه به‌رزترین ئاماری مێژووی ئێرانی تا ساڵی ١٣٤٤ تۆمار كردووه.
ڕێژه‌ی ته‌ڵاق یا جیابوونه‌وه له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی ٧٠وه ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌دا بووه. به‌ڵام ده‌یه‌ی ٨٠ هاوكات ڕێژه‌ی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌شیش به‌رزبوویه‌وه كه زۆربه‌ی له دایكبووانی ده‌یه‌ی ٦٠ بوون، ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌رزبووته‌وه. تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه له ساڵی ١٣٨٥، ڕێژه‌ی ته‌ڵاق زیاتر له دوو به‌رابه‌ری ساڵی ١٣٧٥ بووە. به‌و حاڵه‌ش له ساڵی ١٣٨٩ ڕێژه‌ی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌می‌دا و به‌ڵام جیابوونه‌وه هه‌ر به ڕه‌وتی خۆی له هه‌ڵكشاندا بوو.