٢ چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی شاری بۆكان پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له مانگێك هێشتا ناڕوونه و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانن.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، دوو چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناوه‌كانی حامید سپێهری و جه‌عفه‌ر ئه‌مینی، ئه‌ندامی “ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزه وڵات” پاش یه‌ك مانگێ له ده‌سبه‌سه‌ركرانیان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه چاره‌نووسیان نادیاره.
ئه‌و 2 هاووڵاتییه ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی پێشوو له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه ئیتلاعات له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر كران و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان هه‌تا ئێستا شوێنی ڕاگرتن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانیان ئاشكرا نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه وتووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكان نه‌كه‌ن.











