• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پێک‌هێنانی کەمپەینێک لە ژێرناوی” نا بۆ توندڕەوی ئایینی” لە کوردستان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/04/10
جۆری بابەت: کوردستان

بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی و ئایینیی کوردستان  بە مەبەستی پێشگرتن لە زێدەڕەوی گرووپە توندڕەوەکان و ئاگادارکردنەوەی خەلکی کوردستان لە  کەمتەرخەمیی ناوەندە پێوەندی‌دارەکان لەو بارەوە  کەمپەینێکیان پێکهێناوە.
لە یەکەم هەنگاوی دەسپێکردنی کەمپەنی “نا بۆ توندوتیژی مەزهەبی”  بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئامانج ومەبەستە سەرەکییەکانی ئەو کەمپەینە بۆ ڕای گشتی باس کراون.
لە بەشێک لە یەکەم بەیاننامەی کەمپەینی نا بۆ توندڕەوی ئایینیی لە کوردستان، بە باسکردن لە مێژووی ژیانی مەزهەبی گەلی کورد بەگشتی و،  بەتایبەتی لە کوردستانی ئێران ، شێوەی هەڵسوکەوتی ژیرانەو باوەڕمەندانەی گەلی کورد لە گەڵ ئایینی ئیسلام ، هەرچەشنە توندڕەوی  و تێکدانی دۆخی کوردستانیان لەژێر ناوی ئایینی ئیسلام مەحکووم کردوە.
بەڕێوەبەرانی کەمپەینی نابۆ توندڕەوی ئاییینی بە هەڵسەنگاندنی کۆمەڵگەی  مەدەنیی کوردستان دەڵێن: بۆ هەمووان ئاشکرایە کە لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا کۆمەڵگەی مەدەنیی کوردستان سەرەڕای گیر وگرفتێکی زۆر، بەڵام لە گەشانەوەی جووڵانەوە مەدەنییەکان دەوری بەرچاوی هەبووە.
ئەوەی کە ئێستا دەبیندرێ  چالاکانی مەدەنیی کورد توانیویانە  بە ماندووبوونی خۆیان بە گیرفانی بەتاڵ و دڵێکی پڕ لە هەست و سۆز،  لە بوارە جیاجیاکان وەکوو زمان و ئەدەب، بەڕێوەبردنی ئەنجوومەنەکان و ژینگەپارێزی، لە پاڕاستنی وڵات کاریگەریی خۆیانیان هەبێ و هەمووکات هەوڵیان داوە بۆ لەیەک‌نزیکبوونەوە و پێکەوەژیانی مەدەنیانەی پێکهاتەکانی کوردستان.

چالاکانی مەدەنی و ڕێکخەرانی کەمپەینی نا بۆ توندوتیژی مەزهەبی  بە خستنەبەرباسی زێدەڕەو و توندڕەوی ئاییینی لە کوردستان لەوبارەوە دەلێن:
بەشی  هەرەزۆری خەڵکی کورستان باوەڕمەند بە ئایینی ئیسلامن و خەڵکی کورد وەکوو پێرەوانی ئەو ئایینە خزمەتی زۆریان بە ئیسلام کردەوە هەروەها کەسایەتییە بەرچاوەکانی ئێمەش زۆربەیان  هەر لە مزگەوت وحوجرەکانەوە سەریان هەڵداوە.

لە فەقێ تەیران تا ئەحمەدی خانی و  مولانا خالید نەقشبەندی ، تا مەحوی و مەولەوی کورد و هێمن و هەژاری موکریانی ، کۆی ئەمانە هەم دینداربوون و هەمیش خزمەتکاری فەرهەنگ و ئەدەبیی کوردی و قەڵغانێک بوون،  بۆ پاڕاستنی زمان و ئەدەبی نەتەوەکەمان.
بەڵام ئەوەی ئێستاکە بۆتە هۆی نیگەرانی خەڵکی کوردو بەتایبەتی مەترسییەکە بەسەر کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستان، بیرۆکەی داپلۆسێنەری ئیسلامی توندڕەو جیهادییەو،  پەل هاوێشتنی لقوپۆپەکانی ئەلقاعیدە تا داعیش، ئەلنوسرە و..  کەڵک وەرگرتن لە چەترێکی ئەمنیەتی یا بێدەنگی ماناداری ناوەندە پێوەندیدارەکان بە جۆرێک بە ئەنقەست یان لە رووی نەزانییەوە بۆنەتە بەڕێوەبەری بەشێک لە پیلانەکانی دەسەڵات  بەدژی هیزە سکۆلار و نەتەوەیی و ئازادیخوازانی کۆمەڵگە و هەروەها کێشەنانەوەن لە سەرڕێی جموجۆڵە مەدەنییەکان لە کوردستان و بە نیزیکبوونەوەیان بە باڵە توندڕەوەکانی نیو دەسەڵات،  کە ماکەی توندڕەیی ئایینین لە ئێران و بەشێکن لە دەسەڵات و لە ژێرناوی خەمخۆرانی ئایینی ئەوپەڕی هونەرییان تێکدانی ئاسایشی شارۆمەندان و دژایەتی کردنە لەگەڵ چالاکانی بوارەکانی فەرهەنگ و ئەدەب و هزری نەتەوەیی و بۆ ئەمەبەستەش بە شێوە نایاسایی  چەندین جار هێرشیان کردوەتە سەر چەند چالاک و هەڵسووڕاوی مەدەنیی کورد و هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردوون.

لە کۆتایی یەکەم بەیننامەی کەمپەینی نا بۆتوندوتیژی ئایینی  هاتووە؛
ئێمە وەکوو بەشێک لە خەڵکی کوردستان و چالاکانی مەدەنی  وێڕای پشتیوانی کردن لە مافی ئایینی باوەڕمەندان و پەیرەوانی ئایینی ئیسلام لە کوردستان و پێداگرییمان لە سەر پێکەوەژیانی پڕ لە ئاشتی و تێگەیشتن و لەیەکزیکبوونەوەی روانگە جیاجیاکی کوردستان ، لەسەرجەم  خەمخۆرانی دینی و ئایینی داواکارین واز لە تەکفیر و توندڕەوی بهێنن و  زێدەخوازییەکانی خۆیان  بە ناو ئیسلام  بە خەڵک نەفرۆشنەوە .
هەروەها کۆمەڵگەی مەدەنی بە پێی مافە یاساییەکانی لە ئەگەری هەرجۆرە رووداوێکی دیکە، واتە هێرش کردن و هەڕەشە کردن لە چالاکان ، جارێکی دیکە بێدەنگ نابێ و لە رێگای یاسایی و قەزاییەوە ڕووبەروویان دەبێتەوە.

واژۆکارانی ئەو بەیاننامەیە لە سەرجەم کەسایەتییە ئایینیەکانی کورستان و کەسانی خاوەن هزر و سکۆلار و ئازادیخوازانی کورد،  داوایان کردوە کە بۆ هێور کردنی کەشوهەوای چالاکییە مەدەنییەکان و ، وشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە هەڕەشە و مەترسییەکانی توندڕەوی ئایینی  کە پێوەندی بە کەلتووری ئیسلامەوە نیە  پاڵ پشتیان بن.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist