کاک محەممەد توپا باوکی پێشمەرگەی شەهید خالید توپا و هەروەها برای یەکێکی دیکە لە شەهیدانی حیزبی دێموکرات بەناوی سولێمان توپا، خەڵکی شاری مەهاباد رۆژی ١٨ی خاکەلێوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک محەممەد وەکوو کەسێکی نیشتمانپەرەوەر و کەسوکاری سەرفەرازی دوو شەهیدی سوورخەڵاتی گەل ونیشتمان، هەتا دوایین هەناسەی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان و ئامانجی تێکۆشەرانی دێموکرات وەفادار مایەوە.
جێیئاماژەیە کاک محەممەد لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی حەمەرەزا شا، بە هۆی تێکۆشان و هەستی نەتەوەیی بۆ ماوەی چەند ساڵ لە زیندان خراو، دواتریش لە دوای سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران و، هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی وەکوو نموونەی چاونەترسی و کوردپەروەریی لە نێوخەڵکی خۆی خاوەنی متمانە و جێگە و پێگەی تایبەتی هەبوو، هەر بۆیەش لە بنەماڵەی ئەو بەڕێزە دووکەس واتە کوڕەکەی و براکەی گیانی خۆیانیان پێشکەش بە بارەگای ئازادی کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاک محەممەد خۆی لە خەمیان بە بەشدار دەزانێ.