خە دیجە سەلیمی کچی خوالێخۆشبوو حاجی سەلیم نجنێ هاوسەری قادرقادریان یان قادر حاجی عەلی ناسراوبە [دایە خەجێ] یەکێک لە خاتوونە خەمخۆر و وەفادار بە حیزبی دێموکرات رۆژی ١٧ی خاکەلێوە ئاوایی خورخوری گەورکایەتی سەربەشاری بۆکان بەهۆی نەخۆشی شێرپنجەوە لە تەمەنی 84ساڵی دا کوچیدوایی کرد.
ئەو خاتوونە جیا لەوەی کە بۆ خۆی لە دایکبووی بنەماڵەیەکی کوردپەروەرە ، هاوسەرەکەشی قادرقادریان خاوەنی بنەماڵەیەکی خۆشناوی گەورکاێتی بوو.
ئەو بنەماڵەیە لە سەردەمی خەباتی چەکداریی بە دل ئاوەڵەییەوە پیشوازییان لە خەباتکاران و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکرد.
شیاوی باسە دایە خەجێ خاتوونی دڵسۆزی گەل و نیشتمان خوشکەزای خوالێخۆشبوو قادر عەبدوڵڵاهی هەمان مامە قالەی سووتۆ بوو، کە یەکێک بوو لە تێکۆشەر و پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی دێموکرات
بەم بۆنەوەی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێزانین و سپاس بۆ ئەو بنەماڵە تێکۆشەر و دڵسۆزە ، خۆی لە خەم و پەژارەیان بە بەشدار دەزانێ.











